چاویارنیوز ـــ لە بێدەنگی سەیر و سەمەری فیفا و کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی و (IOC)، ڕژێمی زایۆنی بەقەد یاریزانانی ٧٢ تیپی تۆپی پێ، وەرزشوانانی فەلەستینی کوشتووە.
لیژنەی نیشتمانی ئۆڵۆمپی فەلەستین ڕەخنەی لە بێدەنگی فیفا گرت سەبارەت بە تاوانەکانی ئیسرائیل لە تۆپی پێدا و ژمارەی شەهیدانی وەرزشی ئەو وڵاتەی، “هاوتا بە کوشتنی ئەندامانی ٧٢ تیپی تۆپی پێ” ڕاگەیاند.
ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی ٢١ مانگ لە دەستپێکی شەڕی غەززە زیاتر لە ٨٠٠ وەرزشوانی فەلەستینی شەهید کردووە.
ڕژێمی زایۆنی لە بێدەنگیی سەیر و سەمەرەی کۆمیتەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی و فیفادا لە شەڕی سەپێندراوی ١٢ ڕۆژەی دژ بە وڵاتی ئێران ٤٣ وەرزشوانی ئێرانیشی شەهید کرد.
لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نیشتمانی فەلەستین بڵاویکردەوە، یاریگاکان بۆردومان کراون و ناوەندەکانی مەشق و ڕاهێنان بوونەتە کەڵەکەیەک لە خۆڵ و ورد و خاپوور کراون و هەموو کۆمەڵگە وەرزشییەکان وێران کراون، بەڵام فیفا بێدەنگە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی جەزیرە، ژمارەی شەهیدانی وەرزشوانی فەلەستینی لە کەرتی غەززە و کەناری ڕۆژئاوا لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ تا ئەمڕۆ ٤١٨ یاریزانی تۆپی پێ لەخۆدەگرێت کە ٩٧یان منداڵ بوون، ٢٤٣ کەسیان ئەندامی کۆمیتەی نیشتمانی ئۆڵۆمپی فەڵەستین و ١١٧ کەسیان ئەندامی دیدەوانی فەلەستین بوون.
زۆربەی شەهیدانی وەرزشی لە گروپی تەمەنیان لە نێوان ٦ بۆ ٢٠ ساڵدایە، هەروەها ٣٥ کچە وەرزشوان لە لیستی شەهیدەکاندا هەن.
No Comment! Be the first one.