چاویارنیوز ــــ کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا و ڕیال مەدرید، لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێرێکدا سەبارەت بە دۆخی تەندرووستی و فۆڕمی یاریکردنی خۆی قسەی کرد.
کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا لە باشترین ئاستیدایە، ئێمباپێ لە وەڵامدا وتی: نەخێر، نا، وەرزەکە 10 مانگ دەخایەنێت و لەگەڵ مۆندیالیشدا 11 مانگ دەبێت، ئەمە تەنها سەرەتای وەرز بوو و زۆر لەوە درێژترە، دەمەوێت هەموو توانام بدەم بۆ ئەم درێسە.
هەروەها دووپاتی کردەوە، سەرەڕای دەستپێکردنی باشی ئەم وەرزە، ئامانجی سەرەکی ئەوەیە کە بەدرێژایی هەموو یارییەکان تەرکیز و هەوڵی بەردەوامی خۆی بپارێزێت و بە نیاز نییە زۆر زوو فشار بخاتە سەر خۆی. وتیشی: گرنگترین شت ئەوەیە کە کوالێتی و کاریگەریم هەبێت لەسەر یاریگا و یارمەتی تیپەکە بدەم، هێشتا بوارم هەیە بۆ پێشکەوتن و دەمەوێت باشترین ئاستی خۆم پیشانی هاندەران بدەم.
ئەستێرە فەڕەنسییەکە هەروەها باسی لە گرنگی بەڕێوەبردنی وزە کرد لە ماوەی وەرزێکی درێژدا، ئاماژەی بەوەشکرد، بە پلانی ورد و ڕاهێنانی ڕێکوپێک، دەتوانێت لە لووتکەی خۆیدا بێت چ لەسەر ئاستی یانەکان و چ لەسەر ئاستی نیشتمانیش. شارەزایانی تۆپی پێ پێیان وایە ئەم لێدوانانە پڕۆفشناڵی و پابەندبوونی بەرزی ئێمباپێ دەردەخەن و بەم عەقڵیەتەش دەتوانێت یەکێک بێت لە یاریزانە کاریگەرەکانی ئەم وەرزە.
No Comment! Be the first one.