چاویارنیوز ـــ ڤاین ڕۆنی، ئەفسانەی تەمەن 40 ساڵانی مانچستەر یونایتد، لە چاوپێکەوتنێکی ڕاشکاوانەدا دانی بەوەدانا کە سەرەڕای درەوشاوەییە سەرسوڕهێنەرەکەی لە سەرەتای تەمەنیدا، بەڵام چێژی لە تۆپی پێ نەبینیوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو وەرزانەی کە وەک هێرشبەری ئامانج و ژمارە 9 لە سەردەمی سێر ئەلێکس فێرگسۆن یاری دەکرد، سەرەڕای ئەوەی لە دوو وەرزدا 68 گۆڵی تۆمارکردووە، هەستی بە ماندوێتی و بێ ئارەزووی کرد.
ڕۆنی لە بەرنامەی “واین ڕۆنی شۆ”ی بی بی سی ڕوونیکردەوە: لە دوو وەرزدا لەسەریەک 34 گۆڵم تۆمارکرد، بەڵام چێژم لە یارییەکە نەبینی، پێم باش بوو زیاتر بەشداری یارییەکەم بکردایە و پاس و بەشداریم لە دروستکردنی هەلەکاندا هەبێت، نەک تەنها چاوەڕێی گۆڵکردنی تۆپەکە بکەم. ئاماژەی بەوەشکرد، یاریکردن وەک هێرشبەرێکی کلاسیک پێویستی بە سەبر و عەقڵیەتێکی دیاریکراو هەیە؛ شتێک کە یاریزانانی وەک ئێرلینگ هالاند شارەزا بوون لەسەری، بەڵام خۆی پێی باشتر بوو ڕۆڵێکی دیارتر لە دروستکردنی یاریدا بگێڕێت.
هەروەها باسی لە نەرمی و تاکتیکی خۆی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە هەندێک جار شانبەشانی بێرباتۆڤ یان تیڤێز لە پۆستی جیاوازدا یاری کردووە. ڕۆنی هاوبەشییەکەی لەگەڵ کارلۆس تیڤێز وەک باشترین ساتەکانی هێرشبردن هێنایەوە و وتی: خەڵکێکی زۆر دەیانگوت ناتوانین پێکەوە یاری بکەین، بەڵام لە یاریگادا نیشانمان دا کە تەواوکەری یەکترین.
ڕۆنی لە ماوەی یاریکردنی لەگەڵ یونایتد 47 گۆڵی تۆمارکرد، بە هەمان پێکهاتەی هێرشبەرییەوە لەگەڵ تیڤێز و بێرباتۆڤدا 160 گوڵی تۆمار کرد. سەرەڕای ئەم ژمارە سەرنجڕاکێشانە، پێداگری لەسەر ئەوە دەکرد کە سەرکەوتنی تیمەکان بۆی گرنگترە لە تۆمارە تاکەکەسییەکان.
No Comment! Be the first one.