چاویارنیوز ـــ “لیڤاندۆڤسکی” یاریزانی بەرجەستەی بەرشلۆنە تووشی پێکانی ئەژنۆ بوو.
یانەی بارسێلۆنا ڕایگەیاند؛ “رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی” بەهۆی پێکانەوە لە یاریی دۆستانەی ڕۆژی یەکشەممە دووردەکەوێتەوە.
بەر لە دەستپێکردنی لالیگا لە 16ی ئاب بەرامبەر مایورکا، بەرشەلۆنە میوانداری یانەی کۆمۆی ئیتالی دەکات لە یارییەکی نەریتی جامی “خوان گامپەر”.
تیپەکە ڕایگەیاند “ئەم هێرشبەرە ئامادە نابێت بۆ یارییەکەی یەکشەممە و چاکبوونەوەکەی گەڕانەوەی دیاری دەکات”. لیڤاندۆڤسکی وەرزی ڕابردوو لە 52 یاریدا 42 گۆڵی تۆمارکرد و یارمەتی بەرشەلۆنە دا نازناوی لالیگا بەدەست بهێنێت.
ناوبراو بە 27 گۆڵ لە خولەکەدا، دووەم گۆڵکەری مێژووی خولەکە بوو دوای کیلیان ئێمباپێ کە 31 گۆڵی تۆمارکردووە. یاریزانە هۆڵەندییەی تەمەن 36 ساڵ ئەمساڵ چوارەم وەرزی لەگەڵ کەتەلۆنیا دەستپێدەکات.
No Comment! Be the first one.