چاویارنیوز ـــ ماتیۆس کونهای هێرشبەری بەڕازیلی مانچستەر یونایتد دانی بەوەدانا کە هەست بە فشارێکی زۆر دەکات بۆ ئەوەی ببێتە گۆڵکاری پێشەنگی تیپەکە.
کونهای کە ئەم هاوینە بە بڕی 62 ملیۆن و 500 هەزار پاوەند پەیوەندی بە یونایتدەوە کرد، تا ئێستا لە شەش یاری پرێمەرلیگدا گۆڵی تۆمار نەکردووە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گڵۆبۆ وتی؛”پێموایە لەو کاتەوەی یاریم لەگەڵ یانەی مانچستەر کردووە، خەڵک باشتر لە شێوازی یاریکردنم تێگەیشتوون، ئەم فشارە بەشێکە لە گەشتەکەم، بەڵام وەک سوودێک دەیبینم، ئەم فشارە دوای ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ هات و ئەگەر ئەم فشارە ببێتە هۆی ئەوەی ببمە پاڵەوان، شایەنی ئەوەیە بەرگەی ئەم نادڵنیاییە بگرم سەبارەت بە پێگەی خۆم”.
کونهای لە ئۆڵۆمپیادی ئەو ساڵەدا گۆڵی بەرامبەر سعودیە و میسر و خودی ئیسپانیا تۆمارکرد، کە بەڕازیل نازناوەکەی بەرامبەر ئیسپانیا کۆتایی پێهات. ڕوونیشی کردەوە کە هەر لەسەرەتاوە وەک یاریزانی ناوەڕاست یاری کردووە، بەڵام کاتێک چووەتە ناو تۆپی پێی پڕۆفشناڵەوە، ناچاربوو خۆی لەگەڵ سیستەمی 3-3-4 بگونجێنێت ئەو دەڵێت: “من وەک ژمارە 9 لە هەڵبژاردەی نیشتمانیدا ناسێندرام، لە کاتێکدا هەموو ژیانم لە تۆپی پێی بنەڕەتیدا یاریزانی ناوەڕاست بووم، کاتێک چوومە ناو تۆپی پێی پڕۆفشناڵەوە، بینیم کە یاریزانێکی هێڵی ناوەڕاستی تەقلیدی نەماوم و ناچار بووم لەگەڵ ئەمەدا بگونجێنم؛ لە کاتێکدا هەموو ژیانم یاریزانی ناوەڕاست بووم لە تۆپی پێی پڕۆفێشناڵدا. یان یاریزانێکی باڵ، یان ژمارە ٨، بێگومان من لەم ئەزموونانە ڕازیم، چونکە ڕێگەیان پێداوم لە چەندین پۆستی جیاوازدا یاری بکەم و یاریزانێکی بەسوود بم بۆ هەر ڕاهێنەرێک.
No Comment! Be the first one.