چاویارنیوز ـــ کەریم بنزیما بە ئامارێکی سەرسوڕهێنەر وەک باشترین گۆڵکاری تۆپی پێی فەرەنسا ناسێندرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی لۆپاریسیان، کەریم بنزیما، ئەفسانەی تۆپی پێی فەرەنسا، بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی تۆپی پێی فەرەنسادا کە ئاستی 500 گۆڵی تێپەڕاندووە.
بنزیما لە یارییەکەی یانەی ئیتیحاد بەرامبەر ئەخدود لە خولی سعودیە هاتریکی تۆمارکرد و کۆی گۆڵەکەی گەیشتە 501 گۆڵ.
بنزیما زۆرترین گۆڵی بۆ ڕیال تۆمار کردووە کە 354 گۆڵە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی فەرەنسا، بنزیما 961 یاری ئەنجامداوە و 501 گۆڵی تۆمارکردووە و 201 ئەسیستیشی کردووە و بۆ ئەوەی ببێتە یەکەم یاریزان لە مێژووی فەرەنسادا لەڕووی گۆڵ و ئەسیستەوە ڕێژەی 700 گۆڵی تێپەڕاندووە.
بەم تۆمارە نائاساییە، بنزیما لە هێرشبەرە گەورەکانی مێژووی فەرەنسا وەک تیێری هێنری و زێدان و میشێل پلاتینی تێپەڕیوە.
No Comment! Be the first one.