چاویارنیوز ـــ یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی ئوسترالیا لەلایەن زایۆنەکانەوە هەڕەشەی لێکرا.
کەناڵی ئەلجەزیرە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە کە “جاکسۆن ئیرڤین” یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی ئوسترالیا لە ئەڵمانیا درێسی فەلەستینی لەبەرکردووە و بەهۆی ئەوەوە لەلایەن زایۆنەکان و هاندەرانەوە ڕەخنەی توندی لێگیراوە.
یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ئوسترالیا و تەمەن 32 ساڵان یەکێکە لە یاریزانە دیارەکانی ئوسترالیا کە بۆ یانەکانی “سێلتیک” و “هال سیتی” یاری کردووە.
جاکسۆن هەروەها لە ساڵی 2023، یارمەتی دارایی پێشکەش بە خەڵکی غەززە کردووە کە ڕەخنەی زۆری لێکەوتەوە.
“لەیلا حامد”، ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی، لەوبارەوە دەنووسێت سەرەڕای گوشار و هەڕەشەی زایۆنییەکان، جاکسۆن بەردەوامە لە پشتیوانیکردن لە گەلی فەلەستین. بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەلجەزیرە ئەو هەڕەشانە نەک هەر جاکسۆنی ناچار نەکردووە پاشگەز ببێتەوە، بەڵکو یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ئوسترالیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا زانیاری سەبارەت بە بارودۆخی مەترسیداری منداڵان لە غەززە بەرز دەکاتەوە بۆ ئەوەی جینۆسایدی ئیسرائیل بە جیهان نیشان بدات.
No Comment! Be the first one.