چاویارنیوز ـــ نیکۆلاس جاکسۆن خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە هەلێک بۆ ئەوەی شانبەشانی هاری کەین یاری بکات دوای ئەوەی بە خواستی خۆی چێڵسی بەرەو بایرن میونشن جێهێشت.
هێرشبەرە تەمەن 24 ساڵەکە لە کۆتا ڕۆژەکانی گواستنەوەی یاریزاناندا ڕووی لە میونشن کرد و بە گرێبەستێک کە بریتی بوو لە 13 ملیۆن پاوەند بە خواستن و بژاردەی کڕینی بە 56.2 ملیۆن پاوەند؛گواستنەوەیەک کە دەتوانێت کۆی گشتی نزیکەی ٧٠ ملیۆن پاوەند بۆ چێڵسی بهێنێت. تەنانەت دەوترێت جاکسۆن دەستبەرداری بەشێک لە داواکارییەکانی بووە بۆ تەواوکردنی ئەو هەنگاوە.
دوای ئەوەی لە دوو وەرزی چێڵسیدا 30 گۆڵی تۆمارکرد، بەهۆی هاتنی لیام دیلاپ و خواو پێدرۆ، هەروەها دوو جار لەسەریەک لە پلانەکانی ئینزۆ مارێسکادا نەبوو.
جاکسۆن لە لێدوانێکیدا بۆ توتۆسپۆرت وتی: گرنگترین شت من و هاری نین بەڵکو هەموو تیپە گرنگن، یاریکردن شانبەشانی کەین شەرەفێکی گەورەیە، ئەو یەکێکە لە باشترین هێرشبەرەکانی جیهان و هیوادارم لێی فێربم و تەواوکەری یارییەکەی بێت. ئێمە یاریزانانێکمان هەیە کە بە باشی تەواوکەری یەکترن و زۆر کاردەکەین بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئەنجامانەی کە دەمانەوێت”.
جاکسۆن هێشتا یەکەم یاری خۆی لە بۆندسلیگا ئەنجام نەداوە و پێدەچێت دوای پشووی نێودەوڵەتی یەکەم یاری خۆی بەرامبەر هامبۆرگ لە یاریگای ئەلیانز ئارێنا ئەنجام بدات. ئەوەی جێگای سەرنجە، بایرن لە یەکەم یاری چامپیۆنزلیگ لە ١٧ی ئەیلول ڕووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە و بەپێی یاساکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، جاکسۆن ڕێگەی پێدراوە بەرامبەر ئەو یانەیە یاری بکات.
No Comment! Be the first one.