چاویارنیوز – تیجانی ڕیندرز یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی دوای بردنەوەی تیپەکەی بەرامبەر یانەی نۆتینگام فۆڕێست بە ئەنجامی 2-1 ڕایگەیاند ئامانجیان هێشتنەوەی فشارەکانە لەسەر ئارسناڵی پێشەنگ.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە، مانچستەر سیتی توانی لە یاریگای سیتی گراند، بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی نۆتینگام فۆڕێست بباتەوە. یارییەک کە فشارەکانی لەسەر ئارسناڵ، پێشەنگی پریمەرلیگ هێشتەوە. ڕیندەرز لەگەڵ ڕایان چێرکی سەرکەوتوو بوو لە تۆمارکردنی گۆڵ و سیتی توانی سێ پشکی تەواو لە سیتی گرانددا بەدەستبهێنێت.
دوای یارییەکە ڕیندەرز لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: من زۆر دڵخۆشم، هەموومان دەزانین یاریکردن لێرە، لە نۆتینگام، قورسە، زۆرێک لە تیپەکان لێرە ململانێیان هەیە، ئەم بردنەوەیە زۆر گرنگ بوو. ئێمە دەمانەوێت فشارەکان لەسەر ئارسناڵ بهێڵینەوە و ئەم ئەنجامەش نیشانەیەکی باش بوو.
ڕیندەرز لە درێژەی قسەکانیدا وتی: یارییەکە قورس بوو، بەتایبەتی لە گێمی یەکەمدا، چونکە ئەوان بۆشاییەکانیان زۆر توند کرد و زۆر نەمانتوانی یاریزانە ئازادەکان بدۆزینەوە.
لە گێمی دووەمدا هەندێک گۆڕانکاریمان کرد و ئەو گۆڕانکاریانە باشتر کاریگەرییان هەبوو، هەر بۆیە دوو گۆڵی نایابمان تۆمارکرد.
سیتی لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی خولەکەدا ماوەتەوە و بە جیاوازی دوو خاڵ لە دوای ئارسناڵی پێشەنگەوەیە، ئەستۆن ڤێلاش بە جیاوازییەکی کەمەوە نزیکە لە ئەوان.
No Comment! Be the first one.