چاویارنیوز – یانەی بەرشەلۆنە لە پلانەکانی گواستنەوەی یاریزاناندا بژاردەی جێگرەوەی بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردن لەبەرچاو گرتووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی سپۆرت، ئەگەر دانوستانەکان بۆ ڕاکێشانی جولیان ئەلڤارێزئەستێرەی ئەرجەنتینی یاریزانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئەنجام نەدرێت، ئەوا ناوی عومەر مەرمووش وەک بەدیلێک لەسەر مێزی ئیدارەی یانەکە دەبێت. یانەی بەرشەلۆنە لە چەند مانگی ڕابردوودا هەوڵی بەهێزکردنی هێزی هێرشبەری خۆی دەدات و لە پێشینەی کارەکانیدا بۆ ڕاکێشانی هێرشبەر داناوە. جولیان ئەلڤارێز یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی بەڕێوەبەرە وەرزشییەکانی بەرشەلۆنە بەهۆی توانای یاریکردنی لە پۆستە جیاوازەکانی هێڵی هێرشبردن و جوڵەی بەرزی. بەڵام ئاڵۆزییە داراییەکان و کێبڕکێی یانەکانی دیکە ڕەنگە ئەم پرۆسەی گواستنەوەیە ناچالاک بکات.
عومەر مەڕمووش وەک بژاردەیەکی نەرم و نیان و ئامادە لەسەر ئاستی ئەوروپا پێشکەش کراوە. ئەستێرەی میسری مانچستەر سیتی بە خێرایی و توانای دریبڵ و توانای یاریکردنی لەسەر باڵەکان و لە قووڵایی هێرشبردندا، دەتوانێت لە پێکهاتەی تاکتیکی بەرشەلۆنەدا جێی ببێتەوە. عومەر مەرمووش لەم وەرزەدا تا ئێستا 27 یاری لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی ئەنجامداوە و 4 گۆڵی تۆمارکردووە و 2 ئەسیستیشی کردووە.
No Comment! Be the first one.