چاویارنیوز – ڕائول ئاسێنسیۆ بەرگریکاری یانەی ڕیاڵ مەدرید باسی لە هەستەکانی خۆی کرد سەبارەت بە گۆڵەکە و ئاستی تیپەکەی دوای بردنەوەی گالاکتیکۆس بە ئەنجامی 5-1 لە بیتیس و گۆڵی یەکەمی بەدرێسی ڕیاڵی مەدریدەوە.
ئەسینسیۆ ئاماژەی بە گرنگی ئەم گۆڵە بۆ خۆی کرد و دەڵێت: ماوەیەکی زۆر بوو گۆڵم تۆمار نەکردبوو، گۆڵکردن لێرە، لەبەردەم هاندەرانی ڕیال مەدرید، بەڕاستی هەستێکی خۆش بوو، پاسەکەی ڕۆدریگۆش خەیاڵی بوو و کارەکەی منی ئاسانتر کرد.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە ئاستی گشتی تیپەکە و جیاوازی ڕووخساری ڕیاڵ کرد بە بەراورد بە هەفتەکانی کۆتایی ساڵی ڕابردوو، ئاماژەی بەوەشکرد، یارییەکە بەڕاستی زۆر نایاب بوو، تیپەکە وێنەیەکی تەواو جیاوازی نیشاندا بە بەراورد بە کۆتایی ساڵی ڕابردوو؛ چ لە ڕووی وزە و چ لە ڕووی کوالێتی یارییەکەوە.
یاریزانەکەی ڕیال مەدرید لە کۆتاییدا سەرکەوتنەکەی بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ پێشەوە بۆ ماوەی وەرز وەسف کرد و جەختی لەوە کردەوە: ئەم بردنەوەیە زۆر گرنگ بوو بۆ ئامادەکاری بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ڕوودەدات، پێویستمان بەم پرۆسەیە هەیە بۆ ئەوەی بە متمانەیەکی زیاترەوە ڕووبەڕووی ئاستەنگەکانی پێشەوە ببینەوە.
یانەی ڕیال مەدرید یەکێک لە باشترین ئاستەکانی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا تۆمارکرد و بە ئەنجامی 5-1 لە بیتیسی بردەوە، یارییەک گۆڵەکەی ڕائول ئەسینسیۆ یەکێک بوو لە گرینگترین خاڵە دیارەکانی.
No Comment! Be the first one.