چاویارنیوز ـــ پاڵەوانی حەوت خولی فۆرمولا وەن داوای فشار خستنە سەر ئیسرائیل و پشتیوانی لە خەڵکی غەززە دەکات.
“لویس هامیلتۆن” ئەفسانەی فۆرمولا وەن دژی تاوانەکانی ئیسرائیل لە غەززە هەڵوێستی خۆی دەربڕی و گوتی “من چیتر ناتوانم بێدەنگ بم کاتێک منداڵان و ژنان لە برسا دەمرن.”
ئەو شۆفێرە بەریتانیایە کە 7 نازناوی پاڵەوانێتی جیهانی لە فۆرمولا وەن بەدەستهێناوە، شانبەشانی مایکل شوماخر وەک سەرکەوتوترین شۆفێری فۆرمولا وەن ناسراوە.
بەگوێرەی ئامارەکانی یونیسێف، 470 هەزاز کەس لە غەززە بەدەست برسێتی و بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن و 71 هەزار کەسیش مەترسی مردنیان لەسەرە.
هامیلتۆن لە پەیجی ئینستاگرامی خۆی کە 40 ملیۆن شوێنکەوتووی هەیە، نووسیویەتی: “دۆزینەوەی وشە بۆ دەربڕینی ئەو وێرانکارییە کە هەستی پێدەکەم زۆر ئەستەمە کاتێک دەبینم چی لە غەززەدا ڕوودەدات منداڵان لە برسا دەمرن و ڕێکخراوە مرۆییەکان ناتوانن خۆراک و ئاو و پێداویستی پزیشکییان پێ بگەیەنن کە وەک سەرەتایترین پێداویستییەکانی مرۆڤ دێتە ئەژمار، هیچ پاساوێک نییە بۆ ئەم تاوانە”
ئەفسانەی فۆرمۆلا وەن لە وڵاتانی تر داوای گوشار خستنە سەر ئیسرائیل دەکات و دەڵێت بێدەنگی و بێهەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەلایەن نەوەکانی داهاتووەوە هەڵدەسەنگێنرێت.
هەر ڕۆژێک کە بەبێ گەیشتنی یارمەتی بۆ فەلەستینییەکان و ئاگربەست تێدەپەڕێت ئەوا ژیانی زیاتر لەناو دەچێت. ئەوانەی لە دەسەڵاتدان دەبێت هەموو هەوڵێک بدەن بۆ کۆتاییهێنان بەم ئازارە و دەبێت هەر ئێستا ئەو کارە بکەن.”
No Comment! Be the first one.