جاویارنیوز – هەفتەی دەیەمی خولی تۆپی پێی ئافرەتانی سعودیە بەڕێوەچوو، ئەلنەسر توانی سەرکەوتنێکی دیکە بەدەستبهێنێت.
خولی تۆپی پێی ئافرەتانی سعودیە دەکرێت بە یەکێک لە خولە پێشکەوتووەکانی ئافرەتانی ئاسیا هەژمار بکرێت. خولێک کە بە ٨ تیپ بەڕێوە دەچێت و چەندین یاریزانی دیار لە ناوچە جیاجیاکانی جیهانی تێدایە. ئێستا خولی سعودیە لە هەفتەی کۆتایی خۆی نزیک دەبێتەوە و ئەلنەسریش بەردەوامە لە زاڵبوون. تیپێک کە لە دوو ساڵی ڕابردوودا پاڵەوان بووە و ئەمساڵ یەکەم بەختی بردنەوەیە.
لە هەفتەی دەیەمی خولی ئافرەتانی سعودیە، ئەلنەسر ڕووبەڕووی یانەی ئیتیحاد بووەوە. هەروەها ئەم دوو تیپه ڕکابەرییەکی سەرنجڕاکێشیان له بەشی پیاواندا هەیه ، ئێستاش ئەم ڕکابەڕییه گەیشتووەته تۆپی پێی ئافرەتان. لەم یارییەدا ئەلنەسر توانی بە 4 گۆڵ لە ئیتیحاد بباتەوە و بە توندی لە پێشەنگی ڕیزبەندیدا بوەستێت. کلارا لووانگا لە کۆی چوار گۆڵی ئەلنەسر دوو گۆڵی تۆمارکرد و بە 18 گۆڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی گۆڵکاراندا بوو. هەروەها ئەلنەسر بەم بردنەوەیە لە دەیەمین یاری خۆیدا دەیەمین سەرکەوتنی خۆی بەدەستهێنا. ئەلهیلال لەم هەفتەیەدا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە نیۆمی بردەوە و سەرکەوت بۆ پلەی دووەم و جێگەی ئەلئیتیحادی گرتەوە. گۆڵی یەکەمی ئەلهیلال لەلایەن جێسیکا سیلڤا کاپتنی هەڵبژاردەی پورتوگالەوە تۆمارکرا. سەیرترین ئەنجامی ئەم هەفتەیە لەلایەن ئەلقادیسیە لە بەرامبەر ئەلئولا بەدەست هات. لەم یارییەدا، ئەلقادیسیە توانی بە ئەنجامی 9-2 لە ئەلئولا بباتەوە و یەکێک لە باشترین سەرکەوتنەکانی تۆپی پێی ئافرەتانی سعودیە بەدەستبهێنێت. هەروەها ئەلئەهلی توانی بە ئەنجامی ٦-١ لە فڵەیمز بباتەوە، ئیتاسام جەرایدی لەم یارییەدا چوار گۆڵی تۆمارکرد.
هەریەکە لە ئەلنەسر و ئەلهیلال و ئەلئیتیحاد لە پلەی یەکەم تا سێیەمی ڕیزبەندی خولەکەدان. جیاوازی یازدە خاڵی ئەلنەسر لەگەڵ ئەلهیلال وایکردووە ئەم تیپە بتوانێت خولی تۆپی پێی ئافرەتانی سعودیە بەدەستبهێنێت بە سەرکەوتنێک لە یاری داهاتوودا.
No Comment! Be the first one.