چاویارنیوز ـــ هەڵبژاردەی تۆپی پێی لیڤەرپوول دوای دوو دۆڕانی لەسەریەک و لە سەروبەندی یارییەکی چارەنووسسازدا بەرامبەر بە چێڵسی ڕووبەڕووی کێشەیەکی جددی دیکە بووەوە.
“ئەلیسۆن بێکەر”، گۆڵپارێزی ژمارە یەک و سەرەکی یانەکە، لە هەفتەی دووەمی یارییەکەی چامپیۆنزلیگدا بەرامبەر گالاتاسرای تووشی پێکان بووە و ناچار بووە یاریگا بەجێبهێڵێت.
“ئارن سلۆتی” ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ جەختی لەوە کردەوە کە ئەلیسۆن بەشداری یارییەکەی بەرامبەر چێڵسی نەکردووە و سەبارەت بە دۆخی تیپەکەی دەڵێت: لەدەستدانی “ئەلیسۆن” لەم قۆناغەی وەرزدا فشارێکی زۆر لەسەر ئێمە دروست دەکات، بەدڵنیاییەوە لە یارییەکەی بەرامبەر چێڵسیدا ئامادە نییە.
لە نەبوونی ئەلیسۆندا، بەرپرسیارێتی قورسی پاراستنی گۆڵەکە کەوتۆتە سەر شانی “جۆرجی مامەرداشڤیلی” گۆڵپارێزی یەدەگی یانەکە. ئەم دۆخە تەحەددایەکی گەورەی بۆ تیپەکە دروستکردووە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی دوو شکستی یەک لەدوای یەک لیڤەرپوول و یارییە سەختەکەی بەرامبەر بە چێڵسی.
لەگەڵ نەبوونی ئەلیسۆن، هێڵی بەرگری لیڤەرپوول لە ئەستۆی گۆڵپارێزی یەدەگ و هێڵی دواوە دەبێت، ڕاهێنەر دەبێت بە وردی هاوسەنگی نێوان هێڵی بەرگری و هێڵی ناوەڕاست بەڕێوەببات. یاریزانانی سلۆت لە کاتێکدا ڕووبەڕووی چێڵسی دەبنەوە کە فشارەکانی زۆری پێشبڕکێیەکان و پێکان و کەمی کاتی ڕاهێنانەکان پلاندانانی تاکتیکی قورستر کردووە.
“مامەردەشڤیلی” و یاریزانە سەرەکییەکانی دیکەی ناوەراست ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینن لە کۆنترۆڵکردنی یارییەکە و ڕێگریکردن لە داڕمانی هێڵی بەرگری، چونکە هەر هەڵەیەک دەتوانێت فشارێکی زیاتر بخاتە سەر گۆڵپارێزی یەدەگ.
No Comment! Be the first one.