چاویارنیوز ـــ “لیبرۆن جەیمس” ئەستێرەی خولی باسکەی NBA ڕووبەڕووی داواکاری خانەنشینی لە هاوسەرەکەی بووەتەوە.
لیبرۆن جەیمس ئەستێرەی بەئەزموونی NBA بۆ وەرزی 2025-2026 لەگەڵ لۆس ئەنجلس لەیکەرز دەمێنێتەوە بە مووچەیەکی 52.6 ملیۆن دۆلار بە سوودوەرگرتن لە بڕگەی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی و بەم بڕیارە لە چوونە نێو بازاڕی ئازاد خۆی دوور خستۆتەوە و ئەمە بە مانای 23هەمین وەرزی ئامادەبوونی ناوبراو لە لیگی پڕۆفشناڵی باسکەی ئەمریکا دادەنرێت
بەگوێرەی ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست، جەیمس لە کۆبوونەوەیەکی ئێوارە لە نیویۆرک لەگەڵ هاوسەرەکەی “ساڤانا جەیمس” و یاریزانی پێشووی میامی “هیت” و “کلیڤلاند کاڤالیرز” باسی داهاتووی خۆی کردووە. لە بەشێک لە گفتوگۆکەدا کە یەکێک لە میوانەکانی ئەم ئێوارەخوانە لە ئینستاگرام بڵاوی کردووەتەوە. دەنگی لێبرۆن دەبیسترێت کە دەڵێت: “ساڤانا دەیەوێت لە یەک یان دوو ساڵی داهاتوودا خانەنشین ببم!”
جەیمس لە ساڵەکانی 2003 وەک یەکەم بژاردە چووە نێو لیگی NBA و ئیستاکە لە تەمەنی 40 ساڵاندا بەردەوام وەک ئەستێرەی بەرجەستە و بەناوبانگی باسکەی دنیا دێتە ئەژمار.
No Comment! Be the first one.