چاویارنیوز – نەیمار، ئەستێرەی بەڕازیلی و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی هێرشبەری سانتۆس، ڕۆژی یەکشەممە (٢١ی کانوونی دووەم) گەیشتە بیلۆ هۆریزۆنتی بۆ ئەوەی نەشتەرگەری ئەژنۆی بۆ بکرێت. نەشتەرگەرییەکە لەلایەن دکتۆر ڕۆدریگۆ لاسمار پزیشکی هەڵبژاردەی بەڕازیل و ئەتلەتیکۆ مینێرۆ ئەنجام دەدرێت.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، نەیمار تووشی دڕانی مەنیسکی ئەژنۆی چەپی بووە و ئامانج لە نەشتەرگەرییەکە چاککردنەوەی پێکانەکەیە. جگە لە سانتۆس، ستافی تەکنیکی هەڵبژاردەی بەڕازیلیش بە وردی چاودێری باری پزیشکی ژمارە 10 یانەکەیان دەکەن، چونکە داهاتووی و ئەگەری بانگهێشتکردنی بۆ تیپەکەی کارلۆ ئەنچیلۆتی بەندە بە باری جەستەیی ئەو یاریزانە.
نەیمار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەیەکی خۆی لە نەخۆشخانەی ماتەر دی لە بیلۆ هۆریزۆنتێ لە جێگایەکدا بڵاوکردەوە، هەروەها وێنەیەکی هاوڕێکانیشی بڵاوکردەوە کە لەوێ بوون بۆ پشتگیریکردنی.
گرێبەستەکەی ئێستای لەگەڵ سانتۆس تا ٣١ی کانوونی دووەم بەردەوام دەبێت، بەڵام گفتوگۆکان بەردەوامن بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکە بۆ وەرزی داهاتوو. بەڵام بەهۆی نەشتەرگەرییەوە نەیمار لە یارییەکانی پێش وەرزی تیپەکەدا بەشداری ناکات و بۆ دەستپێکردنی وەرزی کامپیۆناتۆ پاولیستا ئامادە نابێت کە لە 10ی 1 دەستپێدەکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە نەیمار هیوای خواستبوو وەرزێکی نوێ لەگەڵ سانتۆس دەستپێبکات، بەڵام ئێستا ناچارە بە قۆناغێکی چاکبوونەوەدا تێپەڕێت.
No Comment! Be the first one.