چاویارنیوز ــ ئەستێرەی پورتوگالی یانەی نەسر، سعودیە دەکاتە شوێنێک بۆ هاونیشتیمانیانی.
“فابریزیۆ ڕۆمانۆ” جێ متمانەترین ڕۆژنامەنووسی بازاڕی گواستنەوەی تۆپی پێ ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند کە “ژاوئو فێلیکس” ڕازی بووە بە پێشنیارەکەی نەسر و ئەم گواستنەوەیە لە قۆناغی کۆتاییدایە.
یانەی نەسر ئامادەیە 50 ملیۆن یۆرۆ بداتە چێڵسی و مووچەی ساڵانەی 20 ملیۆن یۆرۆ بەو ئەستێرە پورتوگالییە تەرخان بکات. فێلیکس نزیک بوو لە گەڕانەوە بۆ بەنفیکا، یەکەم یانەکەی، بەڵام هاتنە ناوەوەی نەسر بۆ ئەم پاڵەوانێتییە وایکرد ئەستێرەی هەڵبژاردەی پورتوگال ڕێگای خۆی بەرەو سعودیە بگۆڕێت.
ڕۆمانۆ دەڵێت؛ یانەی نەسر لە دوایین دانوستاندایە لەگەڵ چێڵسی و لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا ئەو گواستنەوەیە پشتڕاست دەکرێتەوە.
ڕۆژنامەی ڕیازییە لەمبارەوە نووسیویەتی: ڕۆناڵدۆ بڕیاری داوە هاونیشتیمانییەکانی بهێرێت بۆ یانەی نەسر و ئێستا لە پرۆسەی “پورتوگالی” کردنی تیپەکەیدایە چونکە ئێستاکە 5 هاونیشتیمانی لە پۆستی جیاوازدان ئەو مووچەیە کە فلیکس لە سعودیە وەریدەگرێت نزیکەی 5 ئەوەندەی مووچەکەیەتی لە تۆپی پێی ئەوروپا.
No Comment! Be the first one.