چاویارنیوز ـــ لە کاتێکدا دانوستانەکانی “بێرناردۆ سیلڤا” لەگەڵ مانچستەر سیتی لە بنبەستدایە و هیچ هەواڵێک لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە پورتوگالییەکە نییە، دەنگۆی گواستنەوەی ناوبراو بۆ دوو یانەی بەرشەلۆنە و یۆڤێنتۆسی ئەوروپی بە توندی باس دەکرێت.
” بێرناردۆ سیلڤا” کە لە ساڵانی ڕابردوودا ڕۆڵی سەرەکی لە هێڵی ناوەڕاستی سیتیدا بینیوە، تا ئێستا بڕیاری داهاتووی نەداوە و پێدەچێت بەنیازی ئەوە بێت لە کۆتایی گرێبەستەکەی ئێستای بە گواستنەوەی بێبەرامبەر ڕوو لە یانەیەکی نوێ بکات. ئەم دۆخە دەرفەتی بە یانە گەورەکانی ئەوروپا داوە بچنە ناو دانوستان و گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانە.
بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆس هەردووکیان هەوڵی بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستی خۆیان دەدەن، گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانێک بە ئەزموون و داهێنەری بێرناردۆ سیلڤا کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر هێزی هێرشبردن و کۆنترۆڵکردنی یارییەکە دەبێت. شارەزایانی تۆپی پێ پێیان وایە ئەگەر گواستنەوەکە بەخۆڕایی بێت ئەوا ئەم گرێبەستە دەبێتە دەرفەتێکی زێڕین بۆ هەردوو یانەکە.
بە تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی سیلڤا لە خولی نایابی ئینگلیزی و چامپیۆنزلیگ، گواستنەوەی بۆ بەرشەلۆنە یان یۆڤێنتۆس دەتوانێت ئەزموونی تاکتیکی و سەرکردایەتی بۆ دابین بکات، هەروەها دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی پێکهاتەکەی.
ئێستا هەموو چاوەکان لەسەر بڕیاری کۆتایی یاریزانە پورتوگالییەکە و ئەو یانەیانەیە کە ئامادەن لە دەرفەتەکە بۆ گواستنەوەی ناوبراو کەڵک وەربگرن.
No Comment! Be the first one.