چاویارنیوز ــــ بە سەرکردایەتی ڤینسێنت کۆمپانی، تیپی تۆپی پێی بایرن میونشن لە وەرزی 2025/2026دا ئاستێکی سەرسوڕهێنەری نیشان دا و توانی باشترین دەستپێکی وەرز لە مێژووی پێنج خولە بەناوبانگەکەی ئەوروپا بەدەستبهێنێت بە تۆمارکردنی 13 سەرکەوتنی لەسەریەک.
بە تۆمارکردنی ئەم ژمارە پێوانەییە، بایرن میونشن ژمارەی پێوانەیی مێژوویی میلانی تێپەڕاندووە لە وەرزی 1992/93. هەروەها میلان ئەو وەرزەی بە 13 بردنەوە لەسەریەک دەستپێکردبوو، بەڵام ئامارەکانی گۆڵ و لێدانی گۆڵ کەمتر بوو لە ئاستی ئێستای بایرن میونشن بە تۆمارکردنی 45 گۆڵ و 13 گۆڵ. قوتابییەکانی کۆمپانی تا ئێستا لەم وەرزەدا هێزی ڕەهای خۆیان لە بۆندسلیگا و ئەوروپا نیشانداوە بە تۆمارکردنی 47 گۆڵ و تەنها 9 گۆڵیان لێکراوە. پێکهاتەیەکی یەکگرتوو و فشارێکی چڕ و بەکارهێنانی زیرەکی یاریزانان وایکردووە بایرن میونشن نەک تەنها لە ئەڵمانیا بەڵکو لە ئەوروپاش وەک مەترسیدارترین تیپ نێوی لێ ببرێت.
زۆرێک لە هاندەرانی بایرن میونشن ئاستی کۆمپانییان بە یەکێک لە سەرسوڕهێنەرترین پڕۆژەکانی ڕاهێنەرایەتی لە دەیەی ڕابردوودا وەسف کردووە، پیاوێک کە بە فەلسەفەیەکی مۆدێرن و هێرشبەرانە ژیانێکی نوێی بە بایرن میونشن دا. ئەگەر ڕەوتی ئێستا بەردەوام بێت، بایرن میونشنی کۆمپانی نەک هەر ڕکابەری نازناوی بۆندسلیگا نابێت، بەڵکو ڕەنگە ببێتە یەکێک لە مەترسیدارترین ڕکابەرەکانی ئەم وەرزە بۆ چامپیۆنزلیگ.
No Comment! Be the first one.