چاویار نیوز ـــ هەڵبژاردەی نیشتمانی باڵەی خانمانی ئیتالیا بە سەرکردایەتی “ڤێلاسکۆ” پلەی پاڵەوانێتی خولی نەتەوەکانی بەدەست هێنا.
هەڵبژاردەی تۆپی بالەی ئافرەتانی ئیتالیا بە سەرکردایەتی ْ”جولیۆ ڤێلاسکۆ” ڕاهێنەری پێشووی ئێران سەرکەوتوو بوو لە بردنەوەی بەرازیل و بووە پاڵەوانی خولی نەتەوەکانی 2025 لە یاری کۆتاییدا.
قوتابیەکانی ڤێلاسکۆ بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوەی 3-1 یارییەکەیان لە ڕکابەرەکەیان بردەوە. لە یاری سێیەمدا پۆڵەندا بە ئەنجامی 3-1 لە ژاپۆنی بردەوە.
قۆناغی کۆتایی خولی نەتەوەکانی پیاوانیش لە 8 ی ئاب لە وڵاتی “چین” دەستپێدەکات.
No Comment! Be the first one.