چاویارنیوز ـــ لیستی باشترین یاریزانەکانی مانگی مانچستەر یونایتد لە ساڵی 2025دا وێنەیەکی ڕوونی ڕۆڵی سەرەکی هەندێک لە ئەستێرەکانی ئۆڵدترافۆرد دەخاتە ڕوو؛ لیستێک کە لە سەرووی هەمووشیانەوە ناوی برۆنۆ فێرناندێز وەک یاریزانێکی یەکلاکەرەوە بوونی هەیە.
برۆنۆ فێرناندێز توانیویەتی لە ساڵی 2025دا لە پێنج مانگی جیاوازدا نازناوی باشترین یاریزانی تیپەکە بەدەستبهێنێت؛ ئامارێک کە یەکدەنگی و کاریگەری بەرزی کاپتنی پورتوگالی لە قۆناغە جیاوازەکانی وەرزدا نیشان دەدات. لە مانگەکانی شوبات، ئازار، نیسان، ئایار و ئەیلول وەک باشترین یاریزانی مانچستەر یونایتد ناسێندرا. هاوکات لەگەڵ برۆنۆ فێرناندز، ناوی دیکەش لەم لیستەدا دەبینرێن کە هەریەکەیان لە هەندێک کاتدا ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبووە. ئاماد دیالۆ لە مانگی یەکدا بە زەقبوونەوەی بەرچاور ساڵی دەستپێکرد، برایان مبۆمۆ لە مانگەکانی ئاب و تشرینی یەکەمدا بە نمایشە کاریگەرەکانی سەرنجەکانی ڕاکشا، ماتیس دی لیخت لە مانگی نۆڤەمبەردا وەک ئەستێرەیەکی بەرگری درەوشایەوە و دواجار ئایدن هیوگان لە مانگی کانوونی دووەمدا بە ئاستێکی سەرنجڕاکێش ساڵی کۆتایی پێهێنا.
دابەشکردنی خەڵاتەکان ئەوە دەردەخات کە هەرچەندە مانچستەر یونایتد چەندین یاریزانی هەبووە کە ساتە درەوشاوەکانیان هەبووە بە درێژایی ساڵ، بەڵام برۆنۆ فێرناندێز وەک دڵی لێدانی تیپەکە دەمێنێتەوە؛ ئەو یاریزانەی زۆرترین قورسایی بۆ تیپەکە هەڵگرتووە، نەک تەنها لە ڕووی تەکنیکییەوە بەڵکو لە ڕووی بەرپرسیارێتییەوە، و وەک یەکێک لە گرنگترین پارچەکانی پڕۆژەی وەرزشی یانەکە دەمێنێتەوە.
No Comment! Be the first one.