چاویارنیوز ـــ نۆڤاک جۆکۆڤیچ وەک بەتەمەنترین یاریزانی تێنس ڕیکۆردێکی تۆمارکرد.
نۆڤاک جۆکۆڤیچ لە تەمەنی 38 ساڵیدا بە بردنەوەی یەکلاکەرەوە بەسەر یاریزانی ئەڵمانی “یان لینارد ستروف”، گەیشتە چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی ئەمریکا و بووە بەتەمەنترین پیاو کە لە یەک وەرزدا بگاتە چارەکی کۆتایی هەر چوار گراند سلام.
ئەم سەرکەوتنە هەروەها شەست و چوارەمین دەرکەوتنی جۆکۆڤیچ بوو لە چارەکی کۆتایی گراند سلام، ئەمەش ڕیکۆردەکەی بەرزکردەوە کاتێک ئامانجی بەدەستهێنانی بیست و پێنجەمین نازناوی پاڵەوانێتییەکە بوو.
سەرکەوتنی جۆکۆڤیچ هاوکات بوو لەگەڵ ڕۆژی لەدایکبوونی کچەکەی. جۆکۆڤیچ گوتی: “کچەکەم زۆر دڵخۆش نەبوو چونکە من لە ئاهەنگی لەدایک بوونیدا ئامادە نەبووم، بەڵام دیاری باشی بۆ دەنێرم و هەروەها چەند سوپرایزێکی جوانی بۆ ئاهەنگی لەدایک بوونی پێشکەش دەکەم.
لە چارەکی کۆتاییدا، جۆکۆڤیچ ڕووبەڕووی تایلۆر فریتز دەبێتەوە کە پلەی دووەمی پاڵەوانێتی کراوەی ئەمریکای 2024 ی هەیە.
No Comment! Be the first one.