چاویاریوز ـــ دوو یاریزانی تێنس، یەکێکیان ئیتاڵی و ئەوی دیکەیان ئیسپانی، گەیشتنە یاری کۆتایی ویمبلدۆن.
شەوی ڕابردوو قۆناغی پێش کۆتایی تێنسی ویمبلدۆن بەردەوام بوو و تێیدا “جانیک سینەر” و “کارلۆس ئەلکاراز” سەرکەوتوانە گەیشتنە یاری کۆتایی. سینەر کە یەکەمی پاڵەوانێتییەکە بوو بە ئەنجامی 6-3 و 6-3 و 6-4 لە “نۆڤاک جۆکۆڤیچ”ی بردەوە و یەکەم سەرکەوتنی بەسەر یاریزانە سربییەکە لە ویمبلدۆن بەدەستهێنا.
یارییەکە یەک کاتژمێر و 55 خولەکی خایاند دوای یارییەکە، سینەر گوتی “هەوڵمدا باشترین نمایشم پێشکەش بکەم، بەتایبەتی لە کاتە گرنگەکاندا”. ئەم سەرکەوتنە وای لێکرد ببێتە پێنجەم یاریزان کە بگاتە چوار یاری کۆتایی گراند سلام لە یەک ساڵدا.
له یارییەکی دیکەی ئەم قۆناغەدا کارلۆس ئەلکاراز دووەمی ڕیزبەندی پاڵەوانێتییه به ئەنجامی 3-1 له تایلۆر فریتزی بردەوە و له یاری کۆتایی بوو به ڕکابەری سینر ئەم قۆناغە ڕۆژی یەکشەممە بەڕێوە دەچێت.
No Comment! Be the first one.