چاویارنیوز ـــ بەرشەلۆنە بە گواستنەوەی هیرشبەری ئینگلیزی هێڵی هێرشی مەترسیدارتر کرد و ترسی خستە دڵی ڕکابەرەکانییەوە
“مارکۆس راشفۆرد”، کڕینی نوێی بەرشەلۆنەیە بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری و وایکردووە بەرشەلۆنە بە 124 گۆڵ بەرەو لالیگا بچێت.
هێرشبەرانی بەرشەلۆنە کە بریتین لە “یاماڵ” و “لیڤاندۆڤسکی” و “ڕافینیا” و “تۆرێس” و “راشفۆرد” 124 گۆڵیان تۆمارکردووە کە دەکاتە یەک جار و نیوێک زیاترە لە هەموو یاریزانانی ڕیال مەدرید (78 گۆڵ).
ئەستێرەی ئینگلیزی لە 41 یاری نێوان مانچستەر یونایتد و ئاستۆن ڤێلا 11 گۆڵی تۆمارکرد و 9 ئاسیستی پێشکەش کرد، نیوەی دووەمی وەرزەکەی بە قەرز بەسەربرد.
بڵاوکراوەیەکی ئیسپانی نووسیویەتی هێڵی هێرشی بەرشەلۆنە بە 113 گۆڵ و 60 ئاسیستی بە مەترسیدارترین هێڵی هێرشبەری ئەوروپا ناودەبرێت و زیادکردنی “راشفۆرد” بەهێزی تیپەکەی فلیک بە شێوەیەکی بەرچاو زیاتر دەکات. توانای ئەو لە هەموو پێگەکانی هێرشبردن، بەتایبەتی لە لای چەپ، ڕێگە بە ڕاهێنەری ئەڵمانی دەدات کە چەند پارچەیەکی زیاتری هەبێت بۆ کارکردن هەم لە خولانەوە و هەم لە یارییە گرنگەکاندا.
No Comment! Be the first one.