چاویارنیوز ـــ ڕیال مەدرید پلانی هەیە لە ساڵی 2026 هێڵی بەرگری بەهێز بکات و چاودێری چەند بژاردەیەک دەکات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی TEAMtalk و پەیامنێرەکەی دین جۆنز، هەرچەندە ئیبراهیما کۆناتێ لە پێشەنگی لیستی گواستنەوەکانی ڕیال ماوەتەوە، بەڵام ئەو تاکە بەرگریکار نییە کە یانەکە بیری لێدەکاتەوە. هاوکات ناوێک کە لەم دواییانەدا سەرنجی ڕاکێشاوە “میکی ڤان دی ڤین”، بەرگریکاری لاو و بەتوانای تۆتنهامە کە بە یەکێک لە دیاردەکانی تۆپی پێی ئەوروپا ناسراوە.
جۆنز لە ڕوونکردنەوەی دۆخەکەدا دەڵێت: لە ئێستادا هیچ پەیوەندییەک لەنێوان ڕیال مەدرید و ڤان دی ڤێن نەبووە، بەڵام ئەگەر پێشکەوتنەکەی بەردەوام بێت، ئەوە سروشتییە یانە ئیسپانییەکە بە ئامانجێکی سەرنجڕاکێشی بزانێت.
بەرگریکارە هۆڵەندییەکە پێشتر گرنگی بە یانەی ڕیال مەدرید دەدا، بەڵام هێشتا دیار نییە کە ئایا خۆی ئامادەیە هەنگاوێکی وا گەورە لە ژیانی وەرزشیدا بنێت یان نا.
شارەزایان پێیان وایە ئەگەر ئەم گواستنەوەیە بەدی بهێنرێت، ڕیال مەدرید نەک هەر بەشێوەیەکی بەرچاو کوالیتی بەرگری ناوەندی خۆی بەرز دەکاتەوە، بەڵکو لە ڕوانگەی پلاندانانی درێژخایەنەوە یەکێک لە کڕینە سەرەکی و کاریگەرەکانی بازاڕی گواستنەوە ئەنجام ئەدات.
جگە لەوەش بوونی یاریزانانی وەک ویلیام سالیبا بە بژاردەی ئەگەری دادەنرێت، بەڵام سەرنجی ئێستای بەڕێوەبەرانی ڕیال لەسەر بەهرەمەندە گەنجەکان و پۆتانسێلەکانە بۆ بەهێزکردنی بەرگری تیپەکە لەڕووی ئەزموون و دیدگای داهاتووەوە. بە لەبەرچاوگرتنی ئاستی ڤان دی ڤین لە وەرزی ڕابردوو لە یانەی تۆتنهام، زۆر کەس بە بژاردەیەکی جدی دەزانن بۆ ئەوەی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئامادە بێت.
No Comment! Be the first one.