چاویارنیوز ــــ هەڵبژاردەی نیشتمانی تۆپی بالەی پیاوانی بەلجیکا بە سەرکردایەتی ئیمانوێل زانینی، جێگەی هۆڵەندا دەگرێتەوە لە پاڵەوانێتییەکانی خولی نەتەوەکانی تۆپی بالەی 2026 (VNL).
یەکێتیی نێودەوڵەتی تۆپی بالەی ئەمریکا ڕایگەیاند؛ هەڵبژاردەی بەلجیکا کە ئێستا لە ڕیزبەندی جیهانیدا لە پلەی حەڤدەهەمدایە لە وەرزی داهاتووی خولی نەتەوەکاندا لە جیاتی هەڵبژاردەی هۆڵەندا کە دابەزیوە ڕکابەری دەکات.
بەلجیکا کە بە “ئەژدیهای سوور” ناسراوە، مێژوویەکی گرنگی لە تۆپی بالەی ئەوروپا هەیە و لە پاڵاوتنەکانی ئۆڵۆمپیادی 2024 ئاستێکی سەرنجڕاکێشی هەبوو و زۆر نزیک بووەوە لە پاڵەوانێتی پاریس.
لە دەستکەوتە مێژووییەکانی ئەم تیپە بەدەستهێنانی پلەی سێیەمی پاڵەوانێتی ئەورووپا لە ساڵانی 1987 (لەسەر خاکی بەلجیکا) و 1997. لەسەر ئاستی جیهانی، باشترین ئەنجامیش بۆ بەلجیکیەکان نۆیەمی جیهان بوو لە ساڵی 1978دا.هەروەها پلەی حەوتەمیان بەدەست هێنا لە خولی جیهانی 2013.
No Comment! Be the first one.