چاویارنیوز ـــ بەهای زۆرێک لە ئەستێرە سەرەکییەکانی ڕیاڵ مەدرید بە ڕێژەی لەسەدا 30 بۆ 90 دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوەش بەهۆی دابەزینی ئاستی ڕیاڵ مەدریدەویە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئەمڕۆ (شەممە)ی ماڵپەڕی Soccer90، ئەستێرە گرانبەهاکانی ڕیال مەدرید نزیکەی 30 لە سەدی بەهاکەیان لەدەستداوە بەهۆی دابەزینی ئاستیان لە وەرزی ڕابردوودا.
لە لوتکەی لیستی دابەزینی ئەستێرەکانی ڕیال مەدریددا، ڤینیسیۆس جونیۆری باشترین یاریزانی فیفا بۆ ساڵی 2024 بوونی هەیە، کە نرخەکەی بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ دابەزیوە.
لەگەڵ هاتنی کیلیان ئێمباپێ بۆ پێکهاتەی ڕیاڵ، ئەستێرە بەڕازیلییەکە وردە وردە پلەی یەکەمی لەدەستدا و ئێستا بووەتە یاریزانێکی ئاسایی لە پێکهاتەی ڕیاڵی مەدریددا.
بەگوێرەی ماڵپەڕی Soccer90 ئەو 5 ئەستێرەیەی ڕیال مەدرید کە زۆرترین دابەزینی نرخیان بەخۆوە بینیوە بریتین لە:
ڤینیسیوس (لە 200 بۆ 150 ملیۆن یۆرۆ)
ڕۆدریگۆ (لە 110 بۆ 80 ملیۆن یۆرۆ)
کاماڤینگا (لە 100 بۆ 50 ملیۆن یۆرۆ)
مێندی (لە 50 بۆ 10 ملیۆن یۆرۆ)
ئالابا (لە 55 بۆ 4 ملیۆن یۆرۆ)
ئالابا گەورەترین دابەزینی نرخی بەخۆیەوە بینی و زیاتر لە 90%ی بەهاکەی لەدەستداوە.
No Comment! Be the first one.