چاویار نیوز ـــ هێرشبەری هەڵبژاردەی تۆپی پێ نیشتمانی ئێران، ئۆفەری یانەی فلامینگۆی بەڕازیلی ڕەت کردەوە.
“جانلوکا دی مارزیۆ” رۆژنامەنووسی سکای ڕایگەیاند؛ مێهدی تارێمی هێرشبەری ئێرانی ئینتەر هیچ ئارەزوویەکی نیشان نەداوە بۆ ڕۆیشتن بۆ بەرازیل و پێشنیارەکەی یانەی فلامینگۆی ڕەتکردووەتەوە.
پێشتر یانەیەکی دیکەی بەرازیلی بەناوی بۆتافۆگۆ ئازەزووی خۆی بۆ گواستنەوەی مێهدی تارێمی پیشان دابوو، کە لەلایەن بەڕێوەبەری وەرزشی بۆتافۆگۆوە ڕەتکرایەوە.
تارێمی له پلانه تاکتیکییەکانی کریستیان کیڤۆ ڕاهێنەری نیراتزوری جێگایەکی نییه و خودی یاریزانەکە لەگەڵ یانەکە ڕێککەوتووه بۆ دۆزینەوەی جێگەیەکی نوێ.
چەندین هەڵبژاردەی ناوەندی ئینگلیزی و هەروەها بشیکتاشی تورکی وەک ئامانجی شاراوە بۆ یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانی ناوزەدکراون.
No Comment! Be the first one.