چاویارنیوز ــ هێرشبەری هەڵبژاردەی ئێران ئۆفەرێکی سەرنجڕاکێشی لە ئینگلتەرا پێگەیشت.
“ئەکرەم کۆنۆر” هەواڵنێری تورک ئەمڕۆ هەواڵی لە ئامادەبوونی یانەی فولام داوە کە ئۆفەرێکی 5 ملیۆن یۆرۆیی پێشکەش کردووە بۆ کڕینی مێهدی تارێمی.
وەرزی رابردوو تارێمی بە گرێبەستێکی دوو ساڵە وەک یاریزانێکی ئازاد لە پۆرتۆ بۆ ئینتەر گوازرایەوە. هێرشبەری هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێران لە یەکەم وەرزی یاریکردنیدا لە ئینتەردا ئاستێکی باشی نەبوو و ئەمەش وایکرد بخرێتە لیستی گواستنەوەی نیراتزوری و جگە لەوەش یانەی بێشکتاشی تورکییش بەدوای کڕینی ئەو هێرشبەرە ئێرانییەدایە.
سکای سپۆرت دەڵێت دوو یانەی ئینگلیزی نۆتینگهام فۆرێست و فولام بەجدی بەدوای گرێبەستکردن لەگەڵ مێهدی تارێمی دەگەڕێن. بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیای ئیتاڵی، یانەی ئینتەر ئامادەیە هەر کاتێک ئۆفەرێکی باش بۆ تارێمی بگات، ئەو گواستنەوەیە کۆتایی پێبهێنێت، چونکە هێرشبەرە ئێرانیەکە لە پلانەکانی چیڤۆی ڕاهێنەری نوێی ئینتەردا جێگایەکی نییە.
No Comment! Be the first one.