چاویارنیوز ـــ هەشت جار براوەی تۆپی ئاڵتونی لە یارییەکەی ئەمڕۆدا زۆر تووڕە بوو، بەڵام لە ئاکامدا بە داوای لێبوردن کۆتایی بە مشتومڕەکەی هێنا.
“لیۆنێل مێسی” ئەفسانەی ئەرجەنتینی بە هەڵسوکەوتی هێمن ناسراوە، بەڵام لە یارییەکەی ئەمڕۆ (پێنجشەممە)ی نێوان ئینتەر میامی و ئەتڵەس، هێمنی خۆی لەدەستدا و دوای گۆڵی بردنەوە هاواری لە یاریزانی بەرامبەری کرد، ئەمەش مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
مێسی خاوەنی 8 تۆپی ئاڵتونی باشترین یاریزانی جیهانە، زۆرێک لە شارەزایانی تۆپی پێ بە باشترین یاریزانی مێژووی دادەنێن.
ئەمڕۆ یارییەکەی ئینتەر میامی لەگەڵ ئەتڵەس لە قۆناغی گرووپی جامی کۆنکاکاف بەڕێوەچوو، تیپەکەی مێسی توانی لە خولەکی ٩٠ + ٦ گۆڵی بردنەوە تۆمار بکات و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
گۆڤاری “ئۆلێ لەمبارەوە نووسیویەتی: مێسی لەم یارییەدا نەریتی شکاند و دوای تۆمارکردنی گۆڵی دووەم و بردنەوە، چووە لای یاریزانی ئەتڵەس و هاواری لێکرد. بەپێی ڕاپۆرتی ئەم میدیا ئەرجەنتینییە، لیۆنێل مێسی گەورەیی و ئەفسانەی خۆی نیشان دا و پاش ئەو جووڵە نەشیاوە، لە کۆتایی یارییەکەدا چووە لای یاریزانەکە و داوای لێبوردنی لێکرد و درێسەکەی پێشکەشی کرد.
No Comment! Be the first one.