چاویارنیوز ــ تۆتنهام هێشتا ساڤینۆ یاریزانی تەمەن 21 ساڵەی مانچستەر سیتی بە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی دەزانێت، لەگەڵ ئەوەشدا، مانچستەر سیتی لە 10 رۆژی کۆتایی پەنجەرەی گواستنەوەدا (تاوەکو 1ی ئەیلوولی 2025) ڕێگری لەم گواستنەوەیەی کردووە و ئامادە نییە بیفرۆشێت.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی تۆپی پێ و فابریزیۆ ڕۆمانۆ هێشتا سپێرز ساڤینۆی لە مێشکدایە، بەڵام مانچستەر سیتی نیازی فرۆشتنی ئەوی نییە. پێپ گواردیۆلا، ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی پێش یاری بەرامبەر ڤڵڤرهامپتۆن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە ساڤینۆ تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە لە سیتی دەمێنێتەوە و تەنانەت هیوادارە بۆ ماوەی چەند ساڵێکی دیکە لەگەڵ یانەکە بمێنێتەوە.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ هەروەها ڕایگەیاند کە تۆتنهام هۆتسبیر پەیوەندی کردووە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ تایلەر دیبلینگی یاریزانی باڵی تەمەن 19 ساڵانی ساوسهامپتن، بەڵام ئێڤەرتۆن لە ئێستادا پێشەنگی پێشبڕکێیەکە بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی مسۆگەر بکات. ساوسهامپتۆن بۆ دیبلینگ کە بە یەکێک لە باشترین بەهرەمەندەکانی ئینگلتەرا دادەنرێت، زیاتر لە 100 ملیۆن پاوەندی دەوێت، ئەم نرخە بەرزە بووە هۆی نائومێدی هەندێک لە یانە ئارەزوومەندەکان، لەوانە تۆتنهام. لەگەڵ ئەوەشدا، ئێڤەرتۆن لە ئێستادا لە پێشەنگ دایە بەهۆی ئۆفەری زۆر و پێویستی زیاتر بۆ بەهێزکردنی تیپەکەی.
No Comment! Be the first one.