چاویارنیوز ـــ یاریزانی باڵی هەڵبژاردەی ئوزبەکستان لە یاری کۆتایی جامی ئاسیا هۆشداری بە هەڵبژاردەی ئێران دا.
عەزیزبەک تورگونبایڤ، باڵی هەڵبژاردەی ئۆزبەکستان ئەمڕۆ دووشەممە پێش یاریی بەرامبەر ئێران لە یاری کۆتایی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا گوتی ” دەیانەوێت تۆڵەی شکستەکانی رابردوویان بکەنەوە” بەرامبەر بە ئێران.
ئۆزبەکستان 16 جار بەرامبەر ئێران یاری کردووە و تەنیا یەک جار یارییەکەی بردووەتەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ 13 ساڵ لەمەوبەر. هەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتی ئێران 10 جار لە ئۆزبەکستانی بردووەتەوە و 5 جاریش یەکسان بوون. دوایین سەرکەوتنی ئۆزبەکستان لە ئێران دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2012 کە 1-0 یارییەکەیان بردەوە.
ئۆزبەکستان دەیەوێت تووڵە لە ئێران بکاتەوە
یاریزانی باڵی ئۆزبەکی دەڵێت گیانی تیپەکە لە بەرزترین ئاستدایە و دەیانەوێت ئاستێکی نایاب پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی سەرکەوتن پێشکەش بە هاندەران بکەن. بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی پاڵەوانێتییەکە، ئۆزبەکستان ئەم یارییەی بە تۆڵەسەندنەوەی گەورە ناوناوە و دەیەوێت بە زۆرترین پشتیوانی بینەران لە یاریگای ئۆڵۆمپیادی تاشکەند ئەو تەلیسمە بشکێنێت.
No Comment! Be the first one.