چاویارنیوز ـــ ئەمڕۆ تۆپی پێی جیهانی یادی لەدایک بوونی یەکێک لە گەورەترین هێرشبەرەکانی مێژوو بەرز ڕادەگرێت.
تیری هێنری، ئەستێرەیەک نەک تەنیا مێژووی بۆ ئارسناڵ و بارسێلۆنا تۆمار کرد، بەڵکو بووە سیمبولێکی له بیرنەکراو بۆ هه ڵبژاردەی فەڕنسا.
فرانز بێکنباوەر لەبارەی ئەوەوە دەڵێت: ئەڵمانیا ساڵانێکی زۆر درێژی ماوە بۆ ئەوەی یاریزانێکی دیکەی وەک تیری هێنری هەبێت. هەروەها دێنیس بێرگکامپ هاوڕێی پێشووی یانەی ئارسناڵ جەختی لەوە کردەوە: ئەگەر بەدوای پاکێجێکی تەواودا دەگەڕێیت، ئەوە هێنرییە، تۆپەکەی لە شوێنی گونجاودا پێبدە، بە خێرایی و تەکنیکەکەی هەر بەرگریکارێک بەجێدەهێڵێت.
هێنری لە ژیانیدا خولی وەرزشییەکی نایابی تێپەڕاندووە؛ 794 یاری و 360 گۆڵ و 174 ئەسیست، ئامارێکن کە لە ڕیزی گەورەترین هێرشبەرانی مێژوودا دادەنێن. هەروەها لە 123 یاریدا بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا 51 گۆڵی تۆمارکردووە و 30 ئەسیستیشی کردووە، هەروەها کەسایەتییەکی سەرەکی بووە لە سەرکەوتنی ڕۆستەرز لە مۆندیالی 1998 و یۆرۆی 2000.
درەوشاوەیی ئەو لەگەڵ نازناوی بێشوماری تاکەکەسی و تیمیدا بوو. لە بردنەوەی دوو نازناوی پریمەرلیگ لەگەڵ ئارسناڵ و بردنەوەی لالیگا و چامپیۆنزلیگ لەگەڵ بەرشەلۆنە، تا بردنەوەی پێڵاوی زێڕینی ئەوروپی و پریمەرلیگ و دەستنیشانکردنی لە تیپی ساڵانی فیفا و یوێفا و تەنانەت خستنەڕووی بۆ ناو خولی نایابی ئینگلیزی و هۆڵی ناوبانگەکانی ئارسناڵ، کە هەموو ئەمانەش پێگەی تایبەتی ئەو لە مێژووی تۆپی پێدا نیشان دەدەن.
هێنری نەک هەر گۆڵکارێکی گەورەیە، بەڵکو بە شێوازی سەرنجڕاکێشی یاریکردن و پاسدانی داهێنەرانە و کەسایەتی کاریزماتیک ملیۆنان هاندەری سەرسام کردووە. ئەمڕۆ لە ساڵیادی ٤٨ ساڵەی لەدایکبوونیدا، جیهانی تۆپی پێ جارێکی دیکە ڕێز لەم ئەفسانەیە دەگرێت؛ پیاوێک کە هەمیشە بە شای تی تی دەمێنێتەوە.
No Comment! Be the first one.