چاویارنیوز ــــ “ئیلی مەککویست” یاریزانی نیشتمانی پێشووی سکۆتلەندا پێی وایە “ئێرلینگ هالاند” ئەستێرەی نەرویجی مانچستەر سیتی دەتوانێت ڕیکۆردی گۆڵکردنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە چامپیۆنزلیگ بشکێنێت بە لەبەرچاوگرتنی سەرەتای درەوشاوەیی لەم وەرزەدا.
ئامێری گۆڵکردنی نەرویجی لەم وەرزەدا بە شێوازێکی خەیاڵی کاری کردووە و توانیویەتی لە هەموو یارییەکی پریمەرلیگدا گۆڵ تۆمار بکات، جگە لە یارییەکەی بەرامبەر تۆتنهام، ئێستاش ژمارەیەکی پێوانەیی باوەڕپێنەکراوی هەیە کە لە 7 یاریدا 9 گۆڵی تۆمارکردووە.
هەروەها هالاند دوێنێ بەرامبەر بێرنلی یارییەکی خەیاڵی کرد و 2 گۆڵی تۆمارکرد و ئەسیستێکیشی پێشکەش کرد لە بردنەوەی تیپەکەی بە ئەنجامی 5-1. “ئیلی مەککویست” لە لێدوانێکیدا بۆ تۆک سپۆرت ڕاگەیاند: هەرگیز بیرم لەوە نەدەکردەوە هیچ کەسێک لە ڕیکۆردی ڕۆناڵدۆ لە چامپیۆنزلیگدا نزیک بێتەوە، بەڵام ئێستا هالاند ئەوەی کردووە. ئەگەر توشی پێکان نەبێت، دەتوانێت هەموو جۆرە ڕیکۆردێک بشکێنێت، تەنانەت پێموایە دەتوانێت ژمارەی پێوانەیی “ئالان شیرەر” لە پریمەرلیگدا بشکێنێت، “شیرەر” پێی خۆشە “هاری کەین” لە بایرن میونشن بمێنێتەوە و هەروەها خەونی ئەوە دەبینێت کە “ئێرلینگ هالاند” ڕۆژێک بچێتە بەرشەلۆنە یان ڕیال مەدرید، من بەڕاستی سەرسام بووم بە ئاستی “هالاند” لەم وەرزەدا و دەبێت بڵێم نەک تەنها لەڕووی گۆڵەوە بەڵکو لە هەموو شتێکدا باشتر بووە و بەرەو پێشکەوتن دەڕوات.
No Comment! Be the first one.