چاویارنیوز _ جیانی ئینفانتینۆ باس لە داهاتی سەیروسەمەری موندیالی یانەکان دەکات و دەلێت، ئەمە باشترین دەرفەتە بۆ یاریزانەکان.
جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’ دووپاتیدەکاتەوە، مۆندیالی یانەکان سەرنجی هەمووان رادەکێشێت.
ئینفانتینۆ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پلاتفۆڕمی دازن ‘Dazn’ روونیکردەوە، ئەم وەشانەوەی مۆندیالی یانەکان، وەبەرهێنان لە جیهانی تۆپی پێ و یانەکان زیاد دەکات.
32 یانە بەشداربووەکەی مۆندیالی یانەکان، نوێنەرایەتی 20 وڵات دەکەن و ئینفانتینۆ پێی وایە، ئەمە باشترین دەرفەتە، تاوەکو یاریزانان تواناکانی خۆیان بسەلمێنن.
مۆندیالی یانەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بە یاریی نێوان ئەهلی و ئینتەر مەیامی 0-0 دەستیپێکرد و تاوەکو 15ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
No Comment! Be the first one.