چاویارنیوز ـــ ڕەتکردنەوەی تەوقەکردن لە لایەن خانمە وەرزشوانێکی فەڕنسی لەگەڵ ڕکابەرە ئیسرائیلییەکەی و پشتکردنە سەری، زایۆنیستەکانی تووڕە کردووە.
“دۆریا بۆرساس”، ژنە جودۆکارێکی فەرەنسی، بە ڕەتکردنەوەی تەوقەکردن لەگەڵ وەرزشوانێکی ئیسرائیلی، میدیاکانی زایۆنیستی توڕە کرد. هەر لەو پێوەندییەدا، ماڵپەڕی هارتز، ئەو کارەی کچە گەنجە فەرەنسییەکەی بۆ پشتیوانیکردن لە فەڵەستین، بە “شەرمەزارکەر” و “نا وەرزشی” وەسف کرد.
ناڕەزایەتیی میدیاکانی ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە بە پێی ڕاپۆرتی ئەلجەزیرە، سوپای ڕژیمی زایۆنی لە ماوەی ٢٣ مانگدا ٨٢٣ وەرزشکاری فەلەستینیی کوشتووە.
یاریزانێکی جودۆکاری فەرەنسی لە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی لاوانی ئەوروپا پشتی لە وەرزشوانە زایۆنیستەکە کرد، دوای شکستهێنان بە کێرم پریمۆ.
تەنانەت باڵیۆزی ئیسرائیل لە فەرەنسا کاری ئەو وەرزشوانە فەرەنسییەی ئیدانە کرد و داوای کرد کە ڕێوشوێن لە دژی بگیرێتەبەر.
ماڵپەڕی وانی ئیسرائیل دەنووسێت، فیدراسیۆنی جیهانی جودۆ پێویستە ئەو وەرزشوانە فەرەنسییە بێبەش بکات، چونکە کردەوەیەکی ناوەرزشی ئەنجامداوە.
بەڵام تۆماس پۆتێس پەرلەمانتاری فەرەنسا دەڵێت، هەرگیز وەرزش بێلایەن نابێت و ئیسرائیل جینۆسایدی ئەنجامداوە و بایکۆتکردنی لەڕێگەی وەرزشەوە کەمترین کاری ئەخلاقییە.
No Comment! Be the first one.