چاویار نیوز ــــ یاریزانی پێشووی هێڵی ناوەڕاستی یانەی “بایرن میونش” چووە ڕیزی یانەکانی پلەی دووی قەتەر.
یانەی “ئەلبەدع” ی قەتەر بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ “خاڤی مارتیز” بەرگریکار و هێڵی ناوەڕاستی پێشووی یانەی بایرن میونشن و یانەی “ئێس سی” قەتەری ڕاگەیاند.
ئەم گواستنەوەیە له شێوەی گرێبەسێکی ئازاد ئەجام دراوه و هیچ بڕە پارەیەک لە لایەن یانەی پێشووه نەدراوە بە “خاڤی” کە ئێستا تەمەنی 36 ساڵە و دوای جیابوونەوە لە باڤارییەکان لە 2021 بۆ 2025 بۆ یانەی”ئێس سی” قەتەر یاری کردووە. لەو ماوەیەدا نزیکەی 71 بۆ 75 یاری ئەنجامداوە و توانیویەتی زیاتر لە 10 گۆڵ بۆ یانەکەی تۆمار بکات.
ناوبراو سەرەتا وەک یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی بەرگری ناوبانگی پەیدا کرد، لە ماوەی کارکردنیدا لە بایرن میونشن بە یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی بردنەوەی 9 نازناوی بۆندسلیگا و 2 نازناوی چامپیۆنس لیگ ناسراو بوو، کە زیاتر لە 268 یاری ئەنجامداوە و 14 گۆڵیشی تۆمار کردووە. سەرەڕای ئەوەش، خاڤی ئەندامی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بوو لە کاتی نەوەی زێڕیندا کە جامی جیهانی 2010 و یۆرۆی 2012ی بردەوە.
تیپی “ئەلبەدع” کە لە خولی پلە دووی تۆپی پێی قەتەریە، ئێستا دەیەوێت نەک تەنها بەرگری بەهێز بکات بە کڕینی یاریزانێکی بە ئەزموونی وەک “خاڤی”، بەڵکو بۆ گواستنەوەی زانیاری و ئەزموون بۆ نەوەی گەنجیش ئەو کارە دەکات. چاوەڕوان دەکرێت خاڤی ڕۆڵێکی گرنگی هەبێت لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا وەک ڕاهێنەری یاریزانەکانی تر.
No Comment! Be the first one.