چاویارنیوز ــــ “خوان ئاریاس” هێرشبەری کۆلۆمبی له به رازیل ڕەتیکردەوە ببێته ملیۆنێر به قبوڵی ئوفەرێکی سەیروسەمەر لە لایەن نەسری سعودیەوە
“خوان ئاریاس”ی تەمەن 28 ساڵ پێشنیاری 50 ملیۆن دۆلاری یانەی نەسر بۆ گواستنەوەی بۆ خولی سعودیە ڕەتکردووەتەوە.
مووچەی پێشنیارکراوی نەسر 10 ملیۆن دۆلارە لە ساڵێکدا، کە 500 ئەوەندە زیاترە لە مووچەکەی ئەو یاریزانە لە یانەی فلومینێنسی.
ئاریاس یەکێک بوو لە ئەستێرە دیارەکانی موندیالی یانەکان و سەرکردایەتی یانەی فلومینێنسی لە ئەستۆ بوو بۆ چوار هەڵبژاردەی یەکەم.
هێرشبەره کۆلۆمبییەکە له ڕیزی هەڵبژاردەی موندیالی یانەکان دانرا. ڕۆژنامەی بەرازیلی دەڵێت ئاریاس بەنیازە بچێتە خولی نایابی ئینگلیزی و گفتوگۆی لەگەڵ یانەی “وۆڵڤرهامپتۆن” و”اندەررز” کردووە. بەگوێرەی هەواڵێکی سکای سپۆرت، وۆڵڤرهامپتۆن 20 ملیۆن دۆلاری پێشکەش بە فلومینێنسی کردووە بۆ کڕینی ئاریاس و مووچەی هێرشبەرە کۆڵۆمبییەکە لە پرێمەرلیگدا 90٪ کەمترە لە پێشنیارەکەی نەسرە.
No Comment! Be the first one.