چاویارنیوز – بەرشەلۆنە و ڕیال مەدرید لە هەفتەی بیستەمی خولی خانمانی ئیسپانیا بەرامبەر ڕکابەرەکانیان سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و جیاوازیەکەیان پاراست.
هەفتەی بیستەمی خولی خانمانی ئیسپانیا بەڕێوەچوو، لە گرنگترین یارییەکانی ئەم هەفتەیەشدا یانەی بەرشەلۆنە و ڕیال مەدرید توانیان بەرامبەر ڕکابەرەکانیان سەرکەوتن بەدەستبهێنن بۆ ئەوەی جیاوازیی دە خاڵی نێوانیان بپارێزن.
لەم هەفتەیەدا بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی ئیبار بووەوە. لە خولەکی ١٣ی یارییەکەدا ئیڤا پیوۆر هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بەرشەلۆنە گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد. لە خولەکەکانی ٣٥ و ٤٠دا پینا و گویخارۆ دوو گۆڵی دیکەیان بۆ بەرشەلۆنە تۆمارکرد، بەجۆرێک گێمی یەکەم بە ئەنجامی ٣-٠ کۆتایی هات. لە گێمی دووەم و لە خولەکی ٦١دا پارێدێس گۆڵی چوارەمی بۆ ئیبار تۆمارکرد، بەجۆرێک یارییەکە بە ئەنجامی ٤-٠ لە بەرژەوەندی بەرشەلۆنە کۆتاییهات. هەروەها ڕیال مەدرید لەم هەفتەیەدا ڕووبەڕووی یانەی ئەلحاما بووەوە کە یەکێکە لە تیپەکانی خوارەوە و بە سێ گۆڵ لە تیپەکەی بردەوە. بێنیسۆن و تۆلێتی و ڕیدۆندۆ گۆڵکاری یانەی ڕیال مەدرید بوون لەم یارییەدا بۆ ئەوەی جیاوازی تیپەکە لەگەڵ بەرشەلۆنە زیاتر نەبێت. بەڵام ئەتلەتیکۆ مەدرید لەم هەفتەیەدا بە ئەنجامی 0-0 لەگەڵ مەدرید سی ئێف ئێف یەکسان بوو و لە کێبڕکێکان دوورکەوتەوە. هەروەها یانەی ڕیال سۆسیداد بە بردنەوەی لە ئەتلەتیک بلبائو بە دوو گۆڵی بێ وەڵام گەیشتە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی خولەکە.
لە ڕیزبەندی خولی تۆپی پێی ئافرەتانی ئیسپانیا، بەرشەلۆنە بە 57 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی گرتووە. ڕیال مەدرید 47 خاڵ و ڕیال سۆسیداد بە 44 خاڵ لە پلەی سێیەمدایە. پێدەچێت لەمەودوا بەرشەلۆنە بە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی خانمانی ئیسپانیا هەژمار بکرێت.
No Comment! Be the first one.