چاویارنیوز ـــ بڵاوکراوەیەکی بەناوبانگی ئینگلیزی گرانترین گواستنەوەی لە مێژووی پرێمەرلیگدا ئاشکرا کرد.
بەگوێرەی راپۆرتی ئەمڕۆ سێشەممەی ڕۆژنامەی The Athletic، خولی نایابی ئینگلیزی کە باشترین خولی تۆپی پێی جیهانە، 3.09 ملیار پاوەندی بۆ کڕینی یاریزانان خەرج کردووە لە گواستنەوەی هاوینەدا کە دوو هێندەی ساڵی رابردوو بووە.
بەم ڕیکۆردە، گرانترین گواستنەوە لە مێژووی خولی نایابی ئینگلیزیدا یەکسانە لەگەڵ 50 تۆن زێڕ.
لە هاوینی 2024، پرێمەرلیگ 1.5 ملیار پاوەندی بۆ کڕینی یاریزانان خەرج کرد.
ڕۆژنامەی ئەتلێتیک دەڵێت ئەلیکساندەر ئیساک بە گواستنەوەی لە نیوکاسڵەوە بۆ لیڤەرپوڵ بە بڕی 125 ملیۆن پاوەند بووە بە گرانترین یاریزانی گواستنەوەی هاوینەدا و هەروەها گرانترین یاریزان لە مێژووی خولی ئینگلیزیدا.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتەی میدیا ئینگلیزییە، پێنج یانە یەکەمەکان کە زۆرترین خەرجیان کردووە لە گواستنەوەی هاوینەدا بریتین لە: لیڤەرپوول: 446.5 ملیۆن پاوەند (بەرزترین)
ئارسناڵ: 254 ملیۆن پاوەند
چێڵسی: 282 ملیۆن پاوەند مانچستەر یونایتد 170 ملیۆن پاوەند
نیوکاسڵ: 165 ملیۆن پاوەند.
No Comment! Be the first one.