چاویارنیوز – فیکایۆ تۆمۆری جارێکی دیکە جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی گەورەی بەشداریکردنە لە مۆندیالدا؛ ئەوەش لە دۆخێکدایە کە زیاتر لە جاران جێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی میلان مسۆگەر کردووە.
ئەو بەرگریکارە ئینگلیزییە نزیکەی پێنج ساڵە لە میلاندایە، دوای چەند وەرزێکی سەخت گەڕاوەتەوە بۆ ئاستێکی باش و بووەتە یاریزانێکی بەردەوام لە هێڵی بەرگری ڕۆسۆنێریدا.
تۆمۆری سەبارەت بە گفتوگۆی ئەم دواییەی لەگەڵ تۆماس توخێل، سەرۆکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا وتی: بە دڵنیاییەوە، دەمەوێت بچمە مۆندیال، ئامانجێکی شەخسییە بۆ من و دەزانم کە بردنەوەی پاڵەوانێتی خولی ئیتاڵیا دەتوانێت یارمەتیدەرێکی گەورە بێت، دوای دوایین جامی جیهانی فیفا قسەم لەگەڵ تۆماس توخێل کرد و جەختی لەوە کردەوە کە لەسەر ئاستی ئێستا بەردەوام بم.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، گرنگیدانی ڕاستەوخۆی توخێل بۆ میلان پاڵنەرە، ئاماژەی بەوەشکرد، ڕکابەرییەکی توند هەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی بەرگریکاری ناوەڕاست: “شەش مانگ ماوە بۆ مۆندیال و یارییەکی زۆر ماوە، توخێل چاودێری ئاستی ئێمە دەکات؛ ئەو ڕاستییەی کە بانگهێشتی ڕوبێن لۆفتوس-چیکی کردووە، متمانەم پێدەبەخشێت کە چانسی ئەوەم هەیە ببێتە هەڵبژاردەی نیشتمانی.
تۆمۆری هەروەها ئاشکرای کرد کە ستافی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی نیشتمانی بەردەوام ڕاپۆرت و ڤیدیۆی ئاستەکەی وەردەگرن. لە کۆتاییدا وتی: مۆندیال خەونی منە و هەموو ڕۆژێک کاردەکەم بۆ بەدەستهێنانی.
تۆمۆری لەم وەرزەدا 17 یاری لەگەڵ میلان ئەنجامداوە و سێ ئەسیستیشی تۆمارکردووە.
No Comment! Be the first one.