چاویارنیوز ـــ گۆڕانکاری “لوکا دۆنچیچ” سەرنجی لیبرۆن جەیمسی بە گاڵتەجاڕی و ستایشەوە ڕاکێشا.
لێبرۆن وتی پێویستە بەرنامەی ڕاهێنانی لۆکا بەکاربهێنێت!
لێبرۆن جەیمس کاردانەوەیەکی سەرنجڕاکێشی هەبوو بەرامبەر بە دابەزاندنی کێشی لۆکا دۆنچیچ و باشتربوونی باری جەستەیی.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ESPN LA، جەیمس بە گاڵتەجاڕیەوە وتی: “نا، دەبێ بچمە بەرنامەکەی لوکا”.
ئەمە گاڵتەیەکی سەرنجڕاکێش بوو لەلایەن لیبرۆنەوە چونکە یەکێکە لە یاریزانە بەهێزەکانی NBA و ساڵانە زیاتر لە ملیۆنێک دۆلار بۆ پاراستنی جەستەی خەرج دەکات.
دۆنچیچ کە وەرزی ڕابردوو بەهۆی لاوازی بەرگرییەوە لە پلەی ئۆف ڕەخنەی زۆری لێگیرا، تەواوی وەرزی هاوین بە باشترکردنی باری جەستەیی بەسەربرد و ئێستا لە باشترین شێوەی ژیانیدایە. بە گوتەی جەیمس ئەو گۆڕانکارییە هێندە بەرچاوە کە ئێستا پێویستە خۆی بەرنامەی مەشق و ڕاهێنانی دۆنچیچ بەکاربهێنێت!
لە ئێستادا گرنگترین شت بۆ دۆنچیچ ئەوەیە کە بە درێژایی وەرز لە شێوەی خۆیدا بمێنێتەوە، بەتایبەتی لە مانگەکانی ئازار و نیساندا کە یارییەکانی پلەی ئۆف دەستپێدەکات. بۆ لیکەرز سەرکەوتنی وەرزی داهاتوو و بردنەوەی پاڵەوانێتی زۆر بەندە بە ئاستەکەیەوە.
No Comment! Be the first one.