چاویارنیوز ـــ نۆ یاریزان وەک دروستکەری داهاتووی یانەی بەرشەلۆنە ناسێنراون.
ڕۆژنامەی سپۆرت ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند کە دامەزراندنی یانەی بەرشەلۆنە پشت بە 9 یاریزانی لاماسیا دەبەستێت قەیرانی دارایی بەرشەلۆنە وایکردووە قوتابخانەی لاماسیا نازناوی ڕزگارکەری ئەم زەبەلاحی تۆپی پێی ئەوروپا بەدەست بهێنێت.
هانسی فلیک پشتی بەو بەهرە گەنجانە بەست بۆ بردنەوەی لالیگا، جامی سوپەر و جامی شای ئیسپانیا. بڵاوکراوەکە لە ئیسپانیا دەڵێت هانسی فلیک پرۆژەیەکی درێژخایەنی هەیە کە تیشک دەخاتە سەر ئەو یاریزانە گەنجانە بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەنجامەکان بە کەمترین تێچوو.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی سپۆرت، ئەو 9 یاریزانەی داهاتووی بەرشەلۆنە پێکدەهێنن بریتین لە: لامین یامال، گاڤی، فێرمین لۆپێز، پاو کوبارسی، هێکتۆر فۆرت، مارک بێرنال، جیرارد مارتین، مارک کاسادۆ و ئەلیخاندرۆ بالدی.
No Comment! Be the first one.