چاویارنیوز ـــ هەڵبژاردەی تۆپی دەستی خانمانی ئێران له پاڵەوانێتی لاوانی ئاسیا بەرانبەر به ژاپۆن یارییەکەی دۆرا
هەڵبژاردەی تۆپی دەستی خانمانی ئێران، لەیازدەیەمین خولی پاڵەوانێتی لاوانی ئاسیا ڕووبەڕووی ژاپۆن بووەوە و بەئەنجامی 40 بەرامبەر 27 دۆڕا و هەڵبژاردەی تۆپی دەستی خانمانی ئێران ئەمڕۆ لەدووەم یاری قۆناغی گرووپەکاندا ڕووبەڕووی کۆریای باشوور دەبنەوە
هەڵبژاردەی تۆپی دەستی لاوانی ئێران له مێژووی خۆیدا بەشداری له 3 خولی پاڵەوانێتی ئاسیا کردووه. پاڵەوانێتی تۆپی دەستی کچانی ئاسیا لە 18 ی تەمموز تا 5 ی ئاب لە شاری “جینگ گانگشان” لە چین بەڕێوە دەچێت.
ئەنجامی پێشبڕکێکانی دوێنێ هەینی بەم شێوەیەیە:
کۆریای باشوور 43 – هیندستان 11
چینی تایپێ 24 – کازاخستان 31
چین 37 – هۆنگ کۆنگ 21
ئێران 27 – ژاپۆن 40.
No Comment! Be the first one.