چاویارنیوز ـــ دوای بردنەوەی تیپەکەی بەرامبەر بایەر لیڤەرکوزن و تۆمارکردنی گۆڵێک لە شەوی گەڕانەوەی لە پێکان، ئوسمان دێمبلی ئەستێرەی فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمان باسی لە هەستەکانی کرد سەبارەت بە بوونی لە پاریس و جەختی لەوە کردەوە کە تا ئەو کاتەی کەوا هەست بە پاڵنەر و خولیای یاریکردنی هەبێت، نیازی جێهێشتنی تیپەکەی نییە.
دێمبلی کە لەم یارییەدا بە درێسی پاریس سانجێرمان ئاهەنگی 100هەمین یاری خۆی گێڕا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند: یاریکردن لە پاریس سانجێرمان بۆ من جێگەی خۆشحاڵییە، لەو ڕۆژەوەی هاتوومەتە ئێرە تاکە ئامانجم پێشکەوتن و یارمەتیدانی تیپەکە بووە، دەمەوێت زیاتر درەوشاوە بم و تا ئەو کاتەی تینووم بۆ یاریکردن، لە پاریس دەمێنمەوە لەم تیپەدا.
ئەستێرەی تەکنیکی پاریسییەکە هەروەها باسی لە کیلیان ئمباپێی هاوڕێی فەرەنسی کرد و وتی: “مباپێ یاریزانێکی گەورەیە، هیوادارم ڕۆژێک خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بباتەوە، چونکە بەڕاستی شایەنی ئەوەیە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی لە ژیانی وەرزشیدا کردوویەتی، ئەو ئیلهامبەخشە نەک تەنها لەناو یاریگا بەڵکو لە دەرەوەی یاریگاشدا”.
دێمبلی بە گۆڵەکەی لە یارییەکەدا ڕەهەندێکی نوێی بۆ گەڕانەوەی سەرکەوتووانەی لە پێکان زیادکرد و یەکێک بوو لە ئەستێرە درەوشاوەکانی پاریس سانجێرمان لە سەرکەوتنەکەی ئەمشەودا.
No Comment! Be the first one.