چاویارنیوز ـــ “دێنی ئۆلمۆ”، یاریزانی داهێنەری ئیسپانی یانەی بەرشەلۆنە، یەکێک بوو لە کەسایەتییە دیارەکانی یاریگا لە یاریی تیپەکەی بەرامبەر یانەی خەتافە و ڕۆڵێکی گرنگی لە سەرکەوتنی تیپەکەدا بینی بە ئاستێکی بەرز لە هەموو قۆناغەکاندا.
ئۆلمۆ توانی لەم یارییەدا بە تۆمارکردنی گۆڵێک و ئەسیستێک کاریگەری ڕاستەوخۆ لەسەر ئەنجامەکە دروست بکات و جارێکی دیکە توانای هێرشبەری خۆی پیشانبدا.
ئۆلمۆ یەکێک بوو لە یاریزانە چالاکەکانی یاریگا بە 87 دەست لێدانی تۆپەکە و وردبینی و شارەزایی بەرزی خۆی لە دابەشکردنی تۆپەکەدا نیشان دا بە تۆمارکردنی 52 ئاسیستی دروست لە کۆی گشتی 64 ئاسیست. هەروەها 3 هەلی گۆڵکردنی بۆ هاوڕێکانی ڕەخساند و هەوڵێکی زۆری دا گۆڵەکانی تیپەکەی زیاد بکات بە 4 لێدان لەسەر گۆڵ، هەرچەندە تەنها یەک لەو لێدانانە لە ئامانجدا بوو.
جگە لە ڕۆڵی هێرشبەری، ئەم یاریزانە لە بەشەکانی تری یارییەکەدا کاریگەر بوو. هەروەها نیشانیدا کە بەشدارێکی کاریگەرە لە ئەرکە بەرگرییەکانی تیپەکەدا، بە دریبڵێکی سەرکەوتوو. ئاستی دێنی ئۆلمۆ بەرامبەر خەتافە جارێکی دیکە سەلماندی کە یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییەکانی بەرشەلۆنە؛ یاریزانێک کە هەم بتوانێت هەل دروست بکات و هەم گۆڵ تۆمار بکات و هەم بەشداری لە قۆناغی بەرگریدا بکات. بێ گومان نمایشێکی لەو شێوەیە جێگەی خۆی وەک ئەندامێکی بەنرخی پێکهاتەی سەرەکی زیاتر بەهێز کردووە.
No Comment! Be the first one.