چاویارنیوز – دەیڤید بێکهام ئەفسانەی تۆپی پێی ئینگلیزی و یاریزانی پێشووی یانەی مانچستەر یونایتد و ڕیال مەدرید لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا باسی لە حەز و ئارەزووی تایبەتی خۆی بۆ یانەی ڕیال مەدرید و ئەزموونی گواستنەوەی و بڕیارە مشتومڕاوییەکانی لە ژیانی وەرزشیدا کرد.
بێکهام لەم چاوپێکەوتنەدا، وێڕای ئاماژە بە ڕەتکردنەوەی ئۆفەرەکەی بەرشەلۆنە، ڕایگەیاندووە، تیپەکەم لە ئیسپانیا هەمیشە ڕیال مەدرید بووە و ئێستاش ڕیاڵ مەدریدە، لەڕاستیدا مانچستەر یونایتد منی بە بەرشەلۆنە فرۆشتبوو، کاتێک مانچستەر یونایتد ئاگاداری کردمەوە کە ئۆفەرەکەی بەرشەلۆنە قبوڵکراوە، پێم گوتوون: ئەگەر بتانەوێت بمفرۆشن بە یانەیەکی دیکە، تەنها ڕیال مەدریدم دەوێت، تەنها ڕۆژ و نیوێک دواتر ڕیال مەدرید تێوەگلاوە.
ئەم لێدوانانەی دەیڤید بێکهام چاوخشاندنێکی ڕاستەوخۆ و ڕاشکاوانە لە بڕیارە گرنگەکانی ژیانی وەرزشی و حەز و ئارەزووی لەمێژینەی بۆ ڕیاڵ مەدرید پێشکەش دەکەن، هاوکات وێنەیەکی متمانە و دڵسۆزی و پابەندبوونی کەسی بۆ یانەکە دەکێشێت کە هەمیشە خەونی بووە؛ ئەو خاڵانەی کە دەریدەخەن تەنانەت لە بەرامبەر ئۆفەرە گەورە و وەسوەسەئامێزەکانی وەک بەرشەلۆنەدا، هەڵبژاردنی یاریزانێک دەتوانێت ڕێڕەوی ژیانی وەرزشی و چارەنووسی ئەستێرەیەک دیاری بکات.
No Comment! Be the first one.