چاویارنیوز _ ئەمڕۆ ١١ی حوزەیران دووەم رۆژی مەشقەکانی ریال مەدرید بە بەشداری بەشێک لە یاریزانەکانی ئەو یانەیە و سەرپەرشتی چابی ئالۆنسۆ بەڕێوەچوو.
دوابەدوای مەشقەکانی یانەی ریالی مەدرید، رۆدریگۆ گۆیس ئەستێرەی بەڕازیلی یانەکە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لەوەتەی چەند هەفتەی پێش کۆتایی وەرزی رابردوو، بەهۆی داكشانی ئاستی و یاریی پێنەکردنی لەلایەن کارلۆ ئانچێلۆتی، دەنگۆی رۆیشتنی رۆدریگۆ تا دەهات بەهێزتر دەبوو. بەجۆرێک، لە چەند رۆژی رابردوودا زانیارییە مێدیاییەکان باسیان لەوە دەکرد یانەی ئارسیناڵ گفتوگۆی راستەوخۆی لەگەڵ ئەو ئەستێرە بەڕازیلیە کردووە، بەڵام خودی یاریزانەکە چاوەروانی دیتنی ئالۆنسۆ بووە تا پێگەی لە پێکهاتەی وەرزی داهاتوودا پێ بڵێت.
ناوەراستی مانگی رابردووش بوو کە تۆڕی هەواڵی ESPN مەرجێکی سەرەکی رۆدریگۆ بۆ مانەوە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئاشکراکرد بەوەی داوای کردووە لەمەودوا لە پێگەی هەمیشەیی خۆی لە باڵی چەپی هێرشبەریی یاریی پێبکرێت تا بتوانێ باشترینی خۆی پێشکەش بکات، نەک باڵی راست وەک کارلۆ ئانچێلۆتی بەزۆری لەوێ بەکاریدەهێنا.
بەگوێرەی نوێترین پێشهات کە رۆدریگۆ لە کورتە پەیامێک لە رێگەی ئینستاگرامی خۆیەوە بڵاویکردووەتەوە، ناوبراو هەست بە دڵخۆشیی دەکات. ئەوەش وا لێکدەدرێتەوە هەڵوێست و نیازی ئالۆنسۆی بۆ وەرزی داهاتوو زانیبێت، هاوکات شوێنی لەمەودوای لە یاریگادا کە کیلیان ئێمباپێ وەریگرتبوو لەوەتەی هاتنی لە هاوینی رابردوو بۆ قەڵای سپی. ئەوانە و هەروەها رەتکردنەوەی ئۆفەرەکانی ئارسیناڵ لەپێناو مانەوەی لە ریزی شاهانەکان.
No Comment! Be the first one.