چاویارنیوز ـــ بینەران و هاندەرانی ئیسرائیلی، سەرەڕای پشتگیری تەواوی یوفا لە ئیسرائیل لە شەڕی دژی غەززە لەم ڕێکخراوەی تۆپی پێی ئەوروپاییە خۆش نەبوون.
ئەو کارە نیوە دڵانەی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بۆ پشتیوانیکردن لە منداڵان و ژنان لە غەززە لە جامی سوپەری ئەوروپا، هاندەرانی هەڵبژاردەی هاپۆیلی توڕە کرد، کە لە یاریگاکەدا لافیتەیەکی هێرشبەرانەیان نمایشکرد کە لەسەری نووسرابوو “دوو شت کە دەبێت لەناوببرێن: یوفا و حەماس”.
ئەو کارە هێرشبەرانەی هاندەرانی یانە ئیسرائیلییەکە لە کاتێکدایە کە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە بەرامبەر کوشتنی ٥٠٢ یاریزانی تۆپی پێی فەلەستینی لەلایەن ئیسرائیلەوە بێدەنگ بووە.
دوای 23 مانگ بێدەنگی لە بەرامبەر کوشتنی وەرزشوانانی فەلەستینی لەلایەن ئیسرائیلەوە، یوفا هەفتەی ڕابردوو خۆپیشاندانێکی نیوە دڵانەی ئەنجامدا، بەبێ ئەوەی ناوی ئیسرائیل بهێنێت، بەهۆی فشاری گشتی لەسەر شەهیدکردنی “سولەیمان ئەلعوبێد”، یاریزانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی فەلەستین.
کەناڵی جەزیرە دەنووسێت هاندەرانی هاپۆیل تەنانەت بچوکترین چالاکیی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە قبوڵ ناکەن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی ئەلموقاتێعە، ڕەگەزپەرستی و توندوتیژی لەلایەن هاندەرانی ئیسرائیلی لە تۆپی پێی ئەوروپا گەیشتووەتە لوتکە و هیچ ڕەحمێکیان تەنانەت بە لایەنگری سەرەکیشیان نەکردووە.
No Comment! Be the first one.