چاویارنیوز ـــ ئەستێرەی لاوی بەتوانای ڕیال مەدرید پێگەی ئەو دوو ئەستێرەیەی تۆپی پێی جیهانی خستووەتە مەترسییەوە.
ڕادیۆ “کادینا سێر” ڕایگەیاند کە زەنگی مەترسیدار بۆ “کیلیان ئێمباپێ” و “ڤینیسیۆس” لەهێڵی هێرشبردنی ڕیاڵ بەهۆی درەوشانەوەکەی “گۆنزالۆ گارسیا”ی تەمەن 21 ساڵەوە لێدراوە.
گارسیا بە تۆمارکردنی 4 گۆڵ گۆڵکاری یانەی ڕیاڵ و گۆڵکاری جامی جیهانی یانەکانە.
ئەستێرەی لاوی ئیسپانی ئاستێکی ناوازەی لە جامی جیهانی یانەکاندا پێشکەش کرد و سەرنجی هەمووان کەسێک ڕادەکێشێت.
میدیاکانی ئیسپانیا دەڵێن “چابی ئەلۆنسۆ” لە یاریی سبەی بەرامبەر پاریس رووبەڕووی بڕیارێکی قورس دەبێتەوە چونکە ناتوانێت گارسیا لەسەر کورسی دابنێت و دەبێت ئێمباپێ یان ڤینیسیۆس هەڵبژێرێت بۆ ئەوەی کاتی یاریکردن بەم ئەستێرەیە بدات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی “کادینا سێر”، پێدەچێت “چابی”، “ڤینیسیۆس” لەسەر کورسی دابنێت بۆ ئەوەی کاتی زیاتر بە گارسیا ببەخشێت، بەڵام ئەم بڕیارە گرژی لە ژووری خۆگۆڕین دروست دەکات.
No Comment! Be the first one.